تبليغاتX
جوانڕۆ

Image and video hosting by TinyPic

 

  صفحه اصلی

  آرشیو مطالب

  پست الکترونیک

  درج در علاقهمندی ها

  تبدیل به صفحه خانگی

   پرینت از این صفحه

به‌رنامه‌ و په‌یرِه‌وی یه‌كێتی دیمۆكراتیكی كوردستا

 

تیر 1387
خرداد 1387
اردیبهشت 1387
فروردین 1387
اسفند 1386
بهمن 1386
دی 1386
آذر 1386
آبان 1386
مهر 1386
شهریور 1386

 

ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی "یه‌كێتی دیموکراتی کوردستان"
ناوه ندی هه وال YDKnews
یه کیتی دیموکراتی کوردستان-نوینه رایه تی ئورووپا
وتار و روژنامه(هیوای نوی)
مۆکریان
کرماشان(کۆمیته‌ی 1)
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ باوه‌جانی
ژیله‌مۆ( هۆنراوه‌ )
مه‌ریوان
سه‌لاسی باوه‌جانی
هه‌ورامان
به‌رنامه‌ و په‌یرِه‌وی یه‌كێتی دیمۆكراتیكی كوردستان
برنامه و اساسنامه اتحادیه دمکراتیک کردستان
سنندج در تصویر
گذار، پیش به سوی دمکراسی
کلاوروژنه
قه له م
کوردان نیت
کوردستان نیت
ولاتپاریز
ناوه ندی چاک
لاوانی هه ورامان
زنان مریوان
یه‌ده‌ک نیوز
جامعه وبلاگ نويسان

 

سه‌ردانی وه‌فدێكی بالاَی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان له‌كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی

 


سه‌ردانی وه‌فدێكی بالاَی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان له‌ باره‌گای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران

 

له‌ رێكه‌وتی 12 ژه‌وئه‌نی ساڵی2008.ز  به‌رامبه‌ر به‌ 23جۆزه‌ردانی ساڵی 2708 كوردی, وه‌فدێكی بالاَی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان به‌ بانگهێشتی فه‌رمی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران سه‌ردانی باره‌گای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانی له‌ زرِگوێزه‌ڵه‌ كرد.

وه‌فدی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتبوو له‌ به‌رِێز مامۆستا"عوسمانی جه‌عفه‌ری" سكرتێری گشتی به‌ هاورِێیه‌تی به‌رِێزان یوسف حاته‌می و موحسین باوه‌جانی و زه‌كه‌ریا محه‌مه‌دی كه‌ له‌ لایه‌ن به‌رِێزان "عه‌بدوڵلاَی موهته‌ده‌ی" سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ و كاك نه‌جمه‌ گوڵپه‌روه‌ر ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و هه‌روه‌ها ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی، ره‌سوڵ عه‌لیدوست، ماجید پاشایی و ساڵح شه‌ریفی له‌ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌خێرهاتنیان لێكرا.

له‌م كۆبوونه‌وه‌ دوو قۆڵییه‌دا پێشهات و رووداوه‌كانی ئه‌م دوواییه‌ی جیهان وناوچه‌كه‌ و ئێران باسی له‌سه‌ر كرا، كێشه‌ و گرژییه‌ ناوخۆییه‌كان له‌ ئێران كه‌ به‌ هۆی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی به‌رنامه‌ی روون و درێژه‌خایه‌نی دوڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد و ئابلۆقه‌ی ئابووری رۆژئاوا و ئورووپا هاتۆته‌ ئاراوه‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی باس و گفتوگۆبوو. هه‌روه‌ها بوردوومانه‌كانی سه‌رسنوری هه‌رێمی كوردستان كه‌ لایه‌ن هێزه‌كانی حوكومه‌تی ئیسلامییه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت مه‌حكوم كرا و هۆكار و پاڵپێوه‌نه‌ره‌كانی ئه‌م هێرشه‌ش باسی له‌سه‌ر كرا.

پێگه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی رۆژهه‌لاَت به‌ نیسبه‌ت ئێران و ناوچه‌كه‌ هه‌ڵسه‌نگێدندرا و هه‌ر لایه‌ن خوێندنه‌وه‌ی خۆیان ئاراسته‌ كرد و دوو لایه‌ن مكورِبوون له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵ وتێكۆشانه‌ی كه‌ هه‌رچی زۆرتر حیزبه‌ كوردییه‌كانی رۆژهه‌لاَت له‌یه‌ك نزیكتركاته‌وه‌ ئه‌ویش له‌و پێناوه‌دا كه‌ هه‌ڵوێسته‌كان له‌مه‌رِ هه‌ر جۆره‌ هه‌رِه‌شه‌ و گورِه‌شه‌یه‌ك كه‌ گه‌لی كورد و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ یه‌ك ده‌ست بێ.

پاشان هه‌ر دوو لایه‌ن كاروباری حیزبی و ئه‌و ئاڵوگۆرِییانه‌ی كه‌ له‌ ناو حیزبه‌كانیاندا له‌ ماوه‌ی رابردوودا رووی داوه‌ لێی دوان و هۆكاره‌كانیان خسته‌به‌ر شرۆڤه‌ و تاوتوێكردنه‌وه‌.

خاڵی جێ ی سه‌ره‌نجی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ دوو لایه‌ن به‌ راشكاوی له‌ سه‌ر كاری هاوبه‌شی دوو قۆڵی دوان و رێكه‌وتن. هه‌روه‌ها رێكه‌وتن له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی نوێ بۆ كاری هاوبه‌شی دوو لایه‌نه‌ و هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وت و مه‌ترسییانه‌ی زه‌ره‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشییه‌كانی گه‌لی كورد ده‌دات. دوو لایه‌ن كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌ سه‌ركه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌م دا و له‌سه‌ر  په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی دوو لایه‌نه‌یان كۆك بوون.

پاش 5 كاتژمێر گفتوگۆ و ئاڵ و گۆرِی بیرورِا وه‌فدی میوان له‌ لایه‌ن هاورِێیانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانه‌وه‌ به‌ گه‌رمی به‌رِێ كران 

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در شنبه بیست و پنجم خرداد 1387 و ساعت 9:48 لینک


template desinged Bye http://rss.blogfa.com