بۆ 20گولاَن ساڵرۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان
یادی سێ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان له كات و ساتی قۆناغێك، پیرۆز راده‌گرین كه ئۆپۆزیسیۆنی كوردی له گراگری خۆی كه‌وتووه و ده‌ستی قه‌یران له لایه‌كه‌وه په‌تی سه‌رگه‌ردن بۆ خنكاندن ده‌گوشێ و له لایه‌كی تره‌وه چارانه‌به‌ستن بۆ یه‌كتر بووه‌ته خۆراكی شه‌و و رۆژی نه‌یارانی ئه‌م خه‌باتی ره‌وامانه تا خۆهه‌ڵكێشان له‌به‌رامبه‌ر خواست و هیوای گه‌لێك پیرۆزتر بنوێنێ.
له گه‌رمه‌ی ئه‌م خۆ هه‌ڵكیشان و بێ هیوایه‌دا ئه‌كتیڤ نه‌بوون و راكد مانه‌وه با له قه‌فه‌ز كردنه‌و چیدی ده‌رفه‌ت بۆ بێ ده‌نگی نه‌ماوه له‌و كاته‌دا هه‌مووان ده‌نگیان بۆ بێ ده‌نگیان به‌رزبۆته‌وه، هه‌ر لێره‌دایه‌و له‌وایه ماڵ و سه‌رمان تاپۆی سه‌روگه‌ردنێكی تر بكرێ وبن ده‌ستی له ئێمه و ده‌نگێش له كه‌سانی تر.
له‌وساوه ئامانج و خه‌ونه‌كانی ورد ودرشتی ئه‌م شاخ و ده‌شتی هه‌ته‌ری كوردستانه بوون به ته‌م و نیشتن له‌سه‌ر چیا‌و لوتكه‌ی ئاسته‌می دووره ده‌ست و به‌رز، هه‌ر چۆن هه‌وڵ و ماندوو بوونمان, له پێچ وقه‌مچی بیابانی سیاسه‌تدا بوو به جه‌غزێكی پرِكراوه و دوایش هیممه‌ت و ته‌قالامان چاوی به‌ره‌و رێ ی دوور ودرێژا شۆرِ ئه‌كرد تامه‌زرۆی سوورِانه‌وه یان گه‌رِانه‌وه‌یه‌ك له‌و په‌نا و پێچادا رووا بوو.
ره‌ورِه‌وه‌ی خه‌بات و مه‌ردایه‌تی ئێمه‌ش له‌نێوان فرِین و نیشته‌وه‌یه‌ك له چه‌شنی ده‌یان فرِین و نیشتنه‌وه‌ی تر سه‌رگه‌ردان و هیلاك كه‌وتبوو.
دوو رێیانی مان و ئاژووتن له پاڵ مان و هه‌نگاونان له شوێن پێ ی كۆنه رێگه‌یه‌كی لێژدا " ته‌ته‌ری" مێژوو ئاینده، له به‌رده‌مان جووتی كرد و شان به شانی یه‌كی دانان تا راستی پێشه‌وه‌چوون و وه‌یشوومه‌ی هه‌ڵه و دیسانه‌وه ، بكه‌ین به دوو مه‌ته‌رێزی قۆناغێكی تازه‌ی خه‌باتی سیاسیمان.
چیرۆكی بێ كۆتایی، قسه و باسی ته‌مێكی هه‌میشه‌یی و كلاوی پاك و نه‌رم و سپیی سه‌ر ئامانجه به‌رزه‌كانه.
قۆناغی دووهه‌می كاروانی دووره رێگه‌ی هات و نه‌هاته و مێژوویه‌كی كه‌م ده‌سكه‌وتی له پێش چاو و ئاینده‌یه‌كه كه‌یلی خواست و ویست.
ئێمه و ئێمه‌كانی تر له وه‌رزی نیشتنه‌وه‌ی كلوه به‌فره‌كان و رێبه‌ندان و رێبه‌ندانێكی تر لامان دا و كاروانی خۆمان له ته‌ور و ته‌می سۆدره‌یی و فێڵه‌كان رزگاركرد و له سێبه‌ر و ئه‌وه‌ی سێبه‌ری ئامانجه دوورمان گرت تاسه‌نگه‌رمان یه‌ك رێیانی ئاژووتن بێ و پێره‌وكه‌ی گۆرِه‌پانی ئاڵ و والاَیی ئاینده‌یه‌ك بێ به‌رفراوان تر له رێبه‌ندان و كلوی به‌فر و تازه‌تر بێ له شه‌خته‌به‌ندی ئه‌و رووباری ئه‌ندێشه‌یه.
خاكه لێوه‌ی هه‌ر به‌هارێك موژده‌به‌خشی سه‌رهه‌ڵدانی گۆلاَنێكه شینی شینه, ئه‌مما له‌بیرمانه و له بیرتان بێ ره‌نج و خوێن و غونچه‌یه‌ك بوو له یاده‌وه‌ری، گولاَنیشمان هیوایه‌كی نوێ یه له‌دڵ گه‌لێكی به‌ئه‌مه‌گدا و ئه‌مجاره‌یان له دوور و نێزیكه‌وه ، له‌ناخه‌وه و ده‌روونه‌وه ده‌سته‌كان پێكه‌و گرێده‌ده‌ین و له یه‌ك رێیانی مان و پێشڤه‌چوون، یه‌كێتیه‌كی دیموكراتیك بۆ گه‌لێكی وه‌فادار ئاوا ده‌كه‌ین.
پیرۆز بێ سێهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان
نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در
جمعه بیست و چهارم خرداد 1387 و ساعت 12:22
لینک