رێوره‌سمی سێهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان له باره‌گای ناوه‌ندی له به‌رده‌قاره‌مان(باینجان) به‌رز و پیرۆز راگیرا
له دوا نیوهرِۆی رۆژی یه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتی 25-5-2008 به بۆنه‌ی ساڵرۆژی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، له باره‌گای ناوه‌ندی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان له به‌رده قاره‌مان رێوره‌سمێك له دۆخێكی ئه‌منیدا بهرِێوهچوو.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به یه‌ك ده‌قیقه بێ ده‌نگی و له‌سه‌ر پێ راوه‌ستان بۆ پیشاندانی رێزی ئاماده‌بووان بۆ یادی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
پاش ئه‌وه بهرِێز " مامۆستا عوسمان جه‌عفه‌ری" گوتاری به بۆنه‌ی سێهه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان پێشكه‌ش كرد و وتی كه:
یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان له زۆر قۆناغی ئاسته‌م خۆی ده‌رباز كردووه، ئه‌زموونی سیاسی ده‌ریده‌خات كه ئه‌و كاره كه ئێمه كردوومانه و ئه‌و قۆناغه كه ئێمه برِیومانه و وه‌كو كۆمه‌ڵێك گه‌نج كه گه‌یشتووینه‌ته ئه‌م قۆناغه و دوایش رێباز و رێگه‌ی سیاسی تایبه‌تی خۆمان هه‌یه مهزنایهتییهكه كه له مێژووی كوردستان دا ده‌توانیم بڵێم كه‌م وێنه ، مه‌گه‌ر له جیله‌كانی داهاتوو دا شتی وا بكرێ.
وتیشی: له واقیعدا له‌م سێ ساڵه به دروست بوونی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان بینیمان كه هیچ حیزبێك له رۆژههلاَتی كوردستان نه‌ما كه تووشی جۆرێك له ئاڵۆزی فیكری و رێكخستنی و سه‌رلێشێواوی له‌ناو ریزه‌كانی خۆی نه‌بێ. واته ئه‌و قسه وباسانهی كه ئێمه سێ ساڵ لهمهوپێش له راگه‌یاندنه‌كانی خۆمان و راگه‌یاندنه‌كانی باشووری كوردستان بلاَومان كردوه‌ته‌وه و باسمان لێوه‌كردوه، ئهمرِۆ و ئێستهكانه ده‌بینین كه حیزبه‌كانی رۆژههلاَتی كوردستان هه‌موو تووشی ئه‌و قه‌یرانانه‌ن كه ئێمه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دوای جیابوونه‌وه‌مان له پارتی كرێكارانی كوردستان باسمان لێوه‌ده‌كرد.
هه‌روه‌ها باسی له گه‌شه‌سه‌ندنی و چرِتر بوونه‌وه‌ی خه‌باتی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی له ئه‌ورووپا و له ناو لایه‌نگرانی كرد و هه‌وڵ وتێكۆشان بۆ جێ به‌جێ كردنی پرۆژه و به‌رنامه‌كانی ئایندهی حیزبی به ئه‌ركێكی گشتی ناوزه‌د كرد.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرد كه دروشم و دیسكۆرسی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ئێستا ئه‌و دروشم و گوفتمانانهیه كه ئێمه وه‌ك یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان هێنامانه ناو كار و خه‌باتی سیاسی كوردستانه‌وه. به خۆشحاڵییه‌وه له‌م سێ ساڵه‌دا ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵێك گه‌نج كه ئه‌زموونی سیاسیمان له خه‌باتی سیاسی دا كه‌متره نه‌كو هیچ شتێك تووشمان نه‌بوو به‌ڵكو توانیمان له نێو ئه‌و گێژاوه كه له‌م سێ ساڵه‌دا ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ده‌خولانده‌وه خۆ بپارێزین و ئه‌مه‌ش دهگهرِێتهوه بۆ سیاسه‌تی راست و دروستی ئێمه كه له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م دا په‌سه‌ندمان كرد و تا رۆژی ئهمرِۆش له كار‌و خه‌باتی خۆمان پهیرِهوی ده‌كه‌ین و ده‌یپارێزین.
له درێژه‌ی قسه‌كانی دا وتی كه زۆر لایه‌ن و هێز هه‌یه كه گه‌شه سه‌ندن و پاوه‌جێ یی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستانیان لا سه‌یره و سه‌ریان سوورِماوه. ئاماژه‌ی به‌و ههرِهشه و گورِشانهی كرد كه له رۆژانی پێشوو دا له یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان كراوه و وتی: یه‌كێك له‌و هۆكارانه كه ئێمه لێره و له باره‌گای ناوه‌ندی ئه‌م رێوره‌سمه بهرِێوهدهبهین هه‌ر ئه‌و ههرِهشانه بوو كه ئێمه نه‌مانتوانی له ئاستێكی گه‌وره‌تر و به‌رفراوانتر و له شوێنێكی تر ئه‌م رِێورِهسمه بهرِێوه ببه‌ین. ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه هێزی ره‌ش بین و نادیموكرات و پاوانخواز له نێو كوردستان ته‌حه‌مولی ئه‌وه‌یان نییه كه هێزێكی گه‌نج به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆیه‌وه له نێو كاروخه‌باتی رۆژههلاَتی كوردستان شوێنی خۆی بگرێ و له لایه‌كی تره‌وه مه‌زنایه‌تی و گه‌وره‌یی ئێمه پیشانده‌دات كه بووین به چقلی چاوی هه‌ر جۆره بینشێكی ته‌نگ نه‌زه‌رانه به نیسبه‌ت بزاڤی رزگاری خوازانه‌ی گه‌لی كورد له رۆژههلاَتی كوردستان.
دوای كۆتایی وته به نرخه‌كانی " مامۆستا عوسمان جه‌عفه‌ری" ، به‌یاننامه‌ی كوردیناسیۆنی یه‌كێتی
دیموكراتی كوردستان له لایه‌ن بهرِێز " موحسین باوه‌جانی" پێشكه‌ش كرا و تێدا باس له‌وه كرا كه:
ئه‌مساڵیش وێنه‌ی هه‌ر ساڵێكی تر له ته‌مه‌نی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان، هه‌وڵ بۆ دروست كردنی كاری هاوبه‌ش له ته‌ك رێكخراوهگهلی هاوبیرۆكه و هه‌روه‌ها به‌ره‌ی كوردستانی یه‌ك له‌و چه‌ندین پرۆژه و ئه‌ركی سیاسییهیانهیه كه به خواست و پێشنیار و برِیاری هه‌مووان له پێناویدا تێده‌كۆشین تا به‌ڵكو ئومێده‌كان ببوژێنه‌وه و سه‌ر له نوێ هه‌موومان به رۆحێكی كوردانه‌وه له یه‌ك ریز و بۆ یه‌ك مه‌به‌ست توانایی سیاسیمان بخهینهگرِ.
له درێژه‌دا باسی له به‌ره‌ی كوردستان كرد و تێكراِ بانگهێشتی لایه‌نه كوردییه‌كانی رۆژههلاَتی كوردستان كرد كه بێن و به‌ره‌یه‌كی كوردستانی پێك بێنن تا به‌ڵكو هیوای خه‌ڵكی نائومید سه‌ر له‌نوێ ببوژیتهوه.
له‌سه‌ر دۆخی حیزبه‌كان و ئۆپۆزیسیۆنیش وتی: هاوكات ئه‌و ئه‌ركه‌شمان له‌یاد ناچێت كه بۆ پاوه‌جێ ی لایه‌نه سیاسییه‌كان, ئه‌وه‌ی له توانا‌مان بێ درێخی نه‌كه‌ین تا دۆخ له‌مه‌ی هه‌یه ئاڵۆزتر نه‌بێ.
له درێژه‌دا رووه‌و گه‌لی كورد له رۆژههلاَتی كوردستان وتی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه ئومیدمان به ناوخۆوه بووه و بۆ ئه‌وان ده‌ستمان داوه‌ته خه‌بات، دیسانه‌وه‌ش به‌ڵێدانی خۆیان نوێ كرده‌وه كه به یارمه‌تی وبۆ یارمه‌تی ئه‌وان خه‌باتی خۆیان په‌ره پێده‌ن.
دوای پێشكه‌ش كردنی چه‌ند شیعرێك له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه، بهرِێز" حاجی عه‌فرینی" به نوێنه‌رایه‌تی" ویفاقی دیموكراتی كوردی سوریای په‌یامی پیرۆزبایی ویفاقی دیموكراتی كوردی سوریایی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌یه‌كی كورتی به كۆماری مه‌هاباد كرد و وتی كه له‌و كاته‌وه تا هه‌نووكه دۆزی كورد زۆر لاواز بووه و ئه‌گه‌رچی ئه‌و كات شه‌هید قازی محه‌مه‌د توانی كۆماری مه‌هاباد دامه‌زرێنێ بهلاَم كه‌م ته‌مه‌ن بوو.
ئاماژه‌شی به‌وه دا كه سهرهرِای هه‌موو كێشه‌كان بهلاَم یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك حیزبێكی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌می توانیویه‌تی كه خه‌باتی خۆی پێشڤهبهرێت و ده‌نگێكی دیار بێ.
وتیشی كه ئێمه هه‌میشه هاورِێ بووین و ئاماده‌ی هه‌موو پاڵپشتی و یارمه‌تییه‌كین.
له‌سه‌ر هاوكاری حوكومه‌تی ئیسلامی و سوریا و و ئه‌وه‌ی كه هه‌ر دووكیان دژی كوردن و په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌یه وتی: دوژمنی ئێمه وه‌ك یه‌ك وایه، دوژمنی به‌عسی فاشی سوریا و حوكومه‌تی كۆنه‌په‌رستی مه‌لاكان په‌یوه‌ندییان پێكه‌و هه‌یه و ئێمه‌ش ده‌بێ په‌یوه‌ندیمان پێكه‌وه هه‌بێ.
دوایش پیرۆزبایی خۆی له لایه‌ن ویفاقی دیموكراتی كوردی سوریا پێشكه‌شی هه‌موو كادیر، ئه‌ندامان، لایه‌نگرانی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان و ئاماده‌بووان كرد.
دوایی به نوێنه‌راتی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان چه‌ند بروسكهیهیكی پیرۆزبایی پێشكه‌ش كرا له‌وانه: برووسكه‌ی ئۆرگانی راگه‌یاندنی له لایه‌ن هاورِێ هێرش ه‌وه. برووسكه‌ی یه‌كێتی ژنانی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان و هه‌روه‌ها بروسكه‌ی پیرزۆبایی باره‌گای ناوه‌ندی له لایه‌ن بهرِێز "ئارام" ه‌وه پێشكه‌ش كرا.
دوای پێشكه‌ش كردنی ئه‌و بروسكه و په‌یامانه‌ی كه له رێكخستنی ناوخۆ گه‌یشتبوون وه‌ك: رێكخستنه‌كانی 1 و 2 كرماشان، ئیلام، جوانرِۆ، سه‌لاسی باوه‌جانی، سنه، روانسه‌ر، پاوه، بۆكان، مهاباد. مه‌راسیمه‌كه به ئاهه‌نگ و دیلان كۆتایی پێهات.




نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در
پنجشنبه نهم خرداد 1387 و ساعت 9:29
لینک