به داخه‌وه به هاتنی ساڵی نوێ ی کوردی و نه‌ورۆزی کورده‌واری که گه‌له‌که‌مان به هه‌ست و نه‌ست
ێکه‌وه پیرۆزی ده‌کا هاوکات بوو له‌گه‌ڵ توپبارانی حوکوومه‌تی ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سنورییه‌کانی باشووری کوردستان و له راستیدا حوکوومه‌تی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ئێران هیچ دیارییه‌کی له‌وه زیاتر بۆ گه‌لی کورد پێ نه‌بووه و نیشیه.
له لایه‌که‌وه تۆپبارانی سنوره‌کانی گه‌یاندۆته گوند و دێهاته‌کان و دانیشتوانانی ئه‌و ناوچانه‌ی مه‌جبور کردوه له ترسی گیان و ماڵی خۆیان ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێ بێڵن و له‌م رووه‌وه زه‌ره‌رێکی یه‌کجار زۆری له خه‌ڵک و ناوچه‌که داوه، له لایه‌کی تریشه‌وه بێ هیچ هاوئاهه‌نگی و رێزگرتنێک له سه‌روه‌وه‌ری و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی حوکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌رده‌وام هێرشه‌کانی خۆی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان دووپات وچه‌ندپات ده‌کاته‌وه و سه‌روه‌ری ئه‌م هه‌رێمه پێشێل ده‌کا و ناراسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی خۆی به‌م تۆپبارانانه و شکاندنی یاسای ناونه‌ته‌وه‌یی، ئاراسته‌ی هێزه‌کانی ئامریکا له ئێراق ده‌کا. ئه‌مه نه‌ک ده‌ستدرێژییه‌کی ئاشکرایه به‌ڵکو له‌به‌وچاو نه‌رگرتنی ژیانی به هه‌زاران که‌سه و بێ رێزییه له هه‌رێمێک که سه‌روه‌رییه‌کی ناونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه.
به‌م بۆنه‌وه یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان توپبارانه‌کانی حوکوومه‌تی ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان مه‌حکوم ده‌کا و هاکات خوازیاره که حوکومه‌تی ئیسلامی به زووترین کات توپبارانی ئه‌و ناوچانه راوه‌ستێنێ و چی دی دووباره‌ی نه‌کاته‌وه. هاوکات داواکارییمان له‌سه‌ر جه‌م لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نییه ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه که بۆ پاڵپشتی له هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌کان و رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان کوردستان بۆ وازهێنان له بوردومان و رێزگرتن له سه‌روه‌ری حوکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست به‌کار بن و چی دی رووداوی له‌و چه‌شنه دووباره نه‌بێته‌وه.
له کۆتاییدا ئاره‌زووی له‌ش شاغی ده‌خوازین بۆ ئه‌و خه‌ڵکه به‌شه‌ره‌فه‌ی که مه‌جبورکران ماڵ و ناوچه‌یان به جێ بێڵن و بۆ شوێنه ئارامه‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان بهێنرێن.
بژی کورد، ئاوه‌دان بێ کوردستان
یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان
28/3/2008
نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در
یکشنبه یازدهم فروردین 1387 و ساعت 21:46
لینک