تبليغاتX
جوانڕۆ

Image and video hosting by TinyPic

 

  صفحه اصلی

  آرشیو مطالب

  پست الکترونیک

  درج در علاقهمندی ها

  تبدیل به صفحه خانگی

   پرینت از این صفحه

به‌رنامه‌ و په‌یرِه‌وی یه‌كێتی دیمۆكراتیكی كوردستا

 

تیر 1387
خرداد 1387
اردیبهشت 1387
فروردین 1387
اسفند 1386
بهمن 1386
دی 1386
آذر 1386
آبان 1386
مهر 1386
شهریور 1386

 

ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی "یه‌كێتی دیموکراتی کوردستان"
ناوه ندی هه وال YDKnews
یه کیتی دیموکراتی کوردستان-نوینه رایه تی ئورووپا
وتار و روژنامه(هیوای نوی)
مۆکریان
کرماشان(کۆمیته‌ی 1)
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ باوه‌جانی
ژیله‌مۆ( هۆنراوه‌ )
مه‌ریوان
سه‌لاسی باوه‌جانی
هه‌ورامان
به‌رنامه‌ و په‌یرِه‌وی یه‌كێتی دیمۆكراتیكی كوردستان
برنامه و اساسنامه اتحادیه دمکراتیک کردستان
سنندج در تصویر
گذار، پیش به سوی دمکراسی
کلاوروژنه
قه له م
کوردان نیت
کوردستان نیت
ولاتپاریز
ناوه ندی چاک
لاوانی هه ورامان
زنان مریوان
یه‌ده‌ک نیوز
جامعه وبلاگ نويسان

 

له‌یلا زانا: هه‌ر ئێستا کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی کورد بگیرێت!

 


له‌یلا زانا: هه‌ر ئێستا کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی کورد بگیرێت!

 له‌ میانه‌ی وته‌یه‌کیدا له‌ میتینگی نه‌ورۆزی ئامه‌د (دیاربه‌کر)دا ژنه‌ سیاسه‌توانی کورد له‌یلا زانا، داوای له‌ پارته‌ کوردییه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان کرد به‌ زوویی کۆنفڕانسێکی نه‌ته‌وه‌یی بگرن و داواشی کرد هه‌موو لایه‌ک په‌یامی ڕوونی خۆیان به‌ جیهانیان ڕابگه‌یه‌نن.

له‌ میتینگی سه‌دانهه‌زار که‌سیی نه‌ورۆزی ئامه‌د (دیاربه‌کر)دا، که‌ به‌ شیوه‌یه‌کی زیندوو له‌ ته‌له‌فیزۆنی ڕۆژدا بڵاو بۆوه‌، له‌یلا زانا، وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ که‌ کورده‌کان به‌هه‌موو که‌سیان سه‌لماندووه‌ که‌ له‌ناو ناچن، داوای له‌ پارته‌ کوردستانییه‌کان کرد کۆنفڕانسێکی نه‌ته‌وه‌یی بگرن و تێیدا په‌یامی ڕوونی خۆیان به‌ جیهانڕابگه‌یه‌نن. زانا له‌و وته‌یه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ کورد ئێستا له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان خاوه‌ن ئیراده‌یه‌کی یه‌کگرتوویه‌ و جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ ئیتر سه‌رده‌می پارچه‌پارچه‌بوون و لێکپچڕان به‌سه‌ر چووه‌.ئه‌و داواشی کرد که‌ کورده‌کانزیاتر له‌ هه‌ر کاتێک ده‌بێ ڕیزه‌کانی خۆیان یه‌ک بخه‌ن.

له‌یلا زانا که‌ به‌ توندی له‌ پاکه‌ته‌ چاره‌سه‌رییه‌که‌ی ئه‌ردۆغان تووڕه‌ بوو، ده‌ستنیشانیکرد که‌ کورده‌کان چ پێویستیان به‌ ته‌له‌فیزۆنی ده‌وله‌ت نییه‌.

ئه‌و له‌و بواره‌وه‌ گوتی: "ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ ته‌له‌فیزۆنێک ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌ چوار زمان وه‌شان بکات." زانا به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ که‌ کورده‌کان زیاتر له‌ ده‌ کاناڵی ته‌له‌فیزۆنییان هه‌یه‌ گوتی: ئێمه‌ ئه‌وه‌ ده‌ ساله‌ به‌ چوار زمان وه‌شان ده‌که‌ین... با ئه‌ردۆغان خۆی ماندوو نه‌کات.

ژنه‌ سیاسه‌مه‌تداری کورد له‌یلازانا هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا ڕه‌خنه‌ی توندیشی له‌ پارته‌که‌ی ئه‌ردۆغان گرت که‌ ده‌یه‌وێ به‌ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی ئایینی کوردستانییه‌کان فریو بدات.

ئه‌و گوتی: دین عیباده‌ته‌ به‌ڵام ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوونی ئێمه‌یه‌؛ ئه‌و ڕه‌خنه‌شی له‌ ئه‌ردۆغان گرت که‌ مه‌زڵوومنمایی ده‌کات و ده‌ڵێ "ئه‌وه‌تا پارته‌که‌م داده‌خه‌ن، ده‌نا هه‌موو کێشه‌کانم چاره‌سه‌ر ده‌کردن." زانا به‌لام وه‌بیر ئه‌ردۆغانی هێنایه‌وه‌ که‌ کورد ئیتر فریوی ئه‌وان ناخۆن و به‌ پشتبه‌ستن به‌ یه‌کگرتوویی خۆیان کێشه‌کانیشیان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن.

ئه‌وهه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕوونیشیکرده‌وه‌ که‌ داخوازیی ئێستای کورده‌کان خۆبه‌ڕیوه‌بردنی سیاسی ـ ئیدارییه.

زانا له‌و بوراه‌وه‌ گوتی: ئه‌وه‌ی له‌ دڵماندایه‌ با جارێ بمێنێ بۆ کاتێکی دیکه‌، ئێستا داخوازیی ئێمه‌ خۆبه‌ڕیوه‌بردنی ئیداری و سیاسی، خوێندن به‌ زمان کوردی و به‌ فه‌رمی ناسینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمانه‌. گوتیشی: له‌وانه‌یه‌ لاوه‌کانمان له‌ داهاتوودا بڵێن ئه‌و کراسه‌ ته‌نگه‌ و کراسێکی گه‌وره‌ترمان ده‌وێ، ئێمه‌ش ئه‌و کات ده‌ڵێین فه‌رموون گه‌وره‌ترین کراس هه‌ڵبژێرن.

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در شنبه سوم فروردین 1387 و ساعت 14:27 لینک


template desinged Bye http://rss.blogfa.com