درزێكی قووڵ له نێوان داب و نه‌ریت و یاسای فه‌رمی
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك به باردودۆخی ژنان له وڵاتانی له‌حاڵی گه‌شه‌دا
له سه‌ده‌كانی نوزده‌هه‌م و بیسته‌م ، ناوچه‌گه‌لی وه‌كو ئه‌مریكای باكوور ، ئه‌وروپا وئۆسترالیا له بواری ئابووری له گه‌شه‌دا بوون و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ژێر كاریگه‌ری داب و نه‌ریتی رۆژئاوابوون، ژنان پێشكه‌وتنێكی سه‌رنج راكێشیان بوو, به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ناوچانه، ناوچه‌گه‌ڵێكیش هه‌بوون كه له‌دۆخی گه‌شه‌دا بوون به‌ڵام له‌ژێر كارێگه‌ری داب ونه‌ریتی رۆژئاوایی نه‌بوون, له‌م ناوچه‌گه‌له‌دا ژنان هه‌ندێ جار چه‌وساونه‌ته‌وه و سه‌ركوت كراون و له هه‌ندێك وڵاتانی تر له هه‌ر چه‌شنه مافی مرۆڤ بێبه‌ش كراون.
توندوتیژی راشكاوانه ده‌حه‌ق به ژنان، واته له وڵاتانێك كه ژنان له بواری یاسایی و داب ونه‌ریت له پێگه و پله‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نزم تره‌وه‌ن و توندوتیژییان له‌ته‌ك ده‌كرێ وئه‌مه‌ش كرده‌وه‌یه‌كی قه‌بووڵ كراوه . توندوتیژی له گه‌ڵ ژنان و كچان ده‌رئه‌نجامی راسته‌وخۆی پێگه‌ی كه‌م بایه‌خی ژنان له كۆمه‌لگه‌دایه كه‌وه‌ك گیانڵه‌به‌ریكی مه‌لكه‌چ و گۆێرایه‌ل ده‌بینرێن.داب ونه‌ریتی سه‌ره‌تایی و باوه‌ڕپێكراو, ره‌وشت و دامه‌زراوه‌گه‌لێكی كۆمه‌ڵایه‌تین كه توندوتیژی دژی ژنان یاسایی و مه‌شروع ده‌كه‌ن و له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رده‌وام و بۆهه‌تاهه‌تایه جێگیری ده‌كه‌ن. ژنانێك كه به شێوه‌یه‌كی ناشیاو یا خراپ كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گیری له وڵاتانی له‌حاڵی گه‌شه‌دا ، حه‌زیان وایه كه پێگه و پله‌ی نزم و كه‌م به‌های خۆیان قه‌بووڵ كه‌ن و پێشوازی له به‌هایه‌كی سوننه‌تی وه‌ك ته‌سلیم بوون، گوێڕایه‌ڵ ......تاد ده‌كه‌ن وهه‌ڵیده‌بژێرن . له درێژه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له ساڵی 2003ی زایینی‌دا له وڵاتانی ئه‌لجه‌زایر و مه‌راكیش به ئه‌نجامی گه‌یشت دوو له سێ ی ئه‌و ژنانه‌ی كه توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ركراوه دانیان به‌وه‌ناوه كه تووندوتیژی خێزانی, هه‌ندێك جاردا پاساوی یاسایی بۆبینراوه‌ته‌وه، بۆ نموونه:
كاتێك كه ژنێك گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی نه‌بێ.
هه‌ژاری و داب و نه‌ریت له وڵاتانی له حاڵی گه‌شه‌دا ،خێزانی به حه‌شیمه‌تی زۆر والێده‌كا ناچار له ژێر سه‌قفێك دا بژین و ئه‌مه به‌ئه‌و مانایه‌یه ژن و مێردێك له‌جیلی نوێ ده‌كه‌ونه ژێر كارێگه‌ری و پاشكۆیه‌تی به‌هاكانی سوننه‌تی دایك و باوك و باپیرانیان، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌گه‌ر بۆ چێ‌بوونی ره‌وتێكی ئاڵوگۆری بنه‌مایی و خووخده‌یی نامومكین نه‌كات بێشك دژواری ده‌كا .
نكوڵی كردنی مافی موڵكایه‌تی
تووندوتیژی راشكاوانه به ته‌نێ له مه‌لكه‌چ بووندا قه‌تیس نامێنێته‌وه . سندوقی تایبه‌تی گه‌شه‌ی ژنان له رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی دا(UNIFEM) لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی له سه‌رمافی مۆلك و خانوبه‌ره له كاتی كێشمه‌كێش ونوژه‌نكردنه‌وه ئه‌نجام داوه ، له‌م لێكوَلینه‌وه‌یه‌دا به گرێدراوبوونی ژنان له‌بواری ئابوورییه‌وه كه له‌نه‌بوونی مافی موڵكایه‌تییانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ به‌ڵگه هێنراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی راسته‌وخۆ و تێروته‌سه‌لی بۆ كراوه.
گه‌یشتن به زه‌وی و به‌ده‌ست هێنانی زه‌وی كشتوكاڵی له زۆرێك له وڵاتانی ئه‌فریقایی دا كه كشتوكاڵی گرنگترین سه‌رچاوه و بژێوی ژیانیانه، یه‌كێك له ئه‌ساسیترین پایه‌كانی ژیان ده‌ژمێردرێت. له وڵاتانێكی وه‌كوو كینیا ، لیبریا ، رواندا ، غه‌نا ، تانزانیا و زامبیا ژنان كاتێك ده‌بنه بێوه‌ژن زه‌وییه‌كانیان لێ ده‌ستێننه‌وه چونكو بوون به خاوه‌نی و موڵكی زه‌وییه‌كانیان له گره‌وی شوكردنیانه. به پێی داب ونه‌رێت ژنان كاتێ كه مێردیان كرد ده‌توانن ده‌ستیان به زه‌وییه‌كانی مێرده‌كه‌یان رابگات به‌ڵام مافی موڵكایه‌تییان پێ نادرێ. له سه‌رده‌می كچێتییان دا به‌مه‌رجێك ده‌ستیان به زه‌وییه‌كان راده‌گات كه دایك و باوكیان له قه‌یدی ژیاندان ، ژنان له وه‌ها وڵاتانێك ته‌نیا كاتێ میرات به‌رێك نه‌بێ ده‌توانن میراتبه‌ری زه‌وی و زاری دایك و بابیان بن، ئه‌گه‌رچی له‌و كاته‌ش را ره‌نگه بكه‌ونه‌به‌ر ناڕه‌زایی و به‌رهه‌ڵه‌ستی كه‌س و كاریانه‌وه.
له دیدو روانگه‌ی تیۆری دا ، ژنان به پێی یاسای فه‌رمی مه‌ده‌نی, خاوه‌ن سامانن ومافی موڵكدارێتیان هه‌یه به‌ڵام له راستییدا داب ونه‌ریت به سه‌ر یاسای مه‌ده‌نی دا زاڵه و له روانگه‌ی داب ونه‌ریته‌وه دیاره ژنان هه‌نووكه وه‌ك شتومه‌ك و ئاژه‌لان ره‌چاو ده‌كرێن، بێشك له‌ده‌ست دا نه‌بوونی زه‌وی هۆكارێكه بۆ هه‌ژاری زۆرتر و ژیانی دژوار بۆ ژنان و منداڵان.
له وڵاتی برءندی داب ونه‌ریت تا ڕاده‌یه‌ك به نیسبه‌ت ژنانه‌وه چاكتره ، بێوه‌ژنێك تا ئه‌و كاته‌ی دیسان مێرد نه‌كات ئه‌و مافه‌ی هه‌یه كه له سامان و زه‌وی مێرده مردووكه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرێت و ناتوانرێت ئه‌م مافه بۆ كه‌سێكی سێهه‌م بگۆازرێته‌وه و میراتبه‌رانی مێرده‌كه ناتوانن بێ ئیزی ئه‌و ده‌ست به زه‌وییه‌وه بده‌ن ده‌بێ تا كاتێك كه دیسان مێردێكی ده‌كات یان كۆچی دوایی ده‌كا چاوه‌روان بن ، شایه‌نی باسه كه خاوه‌ن مۆلك وماڵ نییه به‌ڵكو فه‌قه‌ت ده‌توانێت لێیان كه‌ڵك وه‌رگرێت ، به‌ڵام ژنێكی ته‌ڵاقه‌دراو به هیچ جۆرێك مافی ئه‌وه‌ی پێنادرێ كه كه‌ڵك له‌و زه‌ی و میراته وه‌ربگرێ كه له‌سه‌رده‌می ژیانی هاوسه‌رێتی دا له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی هاوبه‌ش بووه.
ده‌ست راگه‌یشتن به زه‌وی، په‌یدا كردن یاخود ده‌ست راگه‌یشتن به ئاو دێنێته ئاراوه به تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی عه‌رز ته‌وه‌ر دا سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر به‌نرخ ده‌ژمێرێت, ژنان له‌وه‌ها كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانیان ئاو هێنانه بۆ مه‌به‌ستی به كارهێنانی له ماڵ و زه‌وی كشتوكاڵ دا. بۆ ئه‌م ئیشه ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی هه‌شت (8) كاتژمێر كاتی خۆیان بۆ هاتوچۆ و ئاوهێنان له‌سه‌رچاوه تا شوێنی مه‌به‌ست ته‌رخان بكه‌ن ، بۆ رووانی یه‌ك كیلوگره‌م دان یه‌ك هه‌زار لیتر ئاو پێویسته, ئه‌گه‌ر چی ژنان له هه‌ر جار رۆیشتن و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك دا توانای گواستنه‌وه‌ی 15 كیلۆ گره‌م ئاویان هه‌یه به‌ڵام بێشك ئه‌م رێژه‌یه زۆر كه‌مه. ئه‌مه له حاڵێك دایه بژێوی ژیان زۆر گرنگه و زۆرێك له ژنان به‌درێژایی ژیانیان دا سه‌رقاڵی ئیشی دژوار و تنگه‌ژه‌ی ئاو هێنانن. له وڵاتانی ئه‌فریقاییدا ئاوهێنان وه‌كو یه‌كێك له ئیشه سه‌ره‌كی و زۆره‌ملێكان تایبه‌ت بۆ ژنانه وله هه‌مانكاتیش بۆ مێرد به‌دناوی دێنێته‌كایه‌وه. له هه‌ندێ ناوچه‌دا ته‌نانه‌ت پیاو بۆ یارمه‌تی دانی ژن له ئیشی ئاوهێنان قۆرخ كراوه پێگه و پله‌ی كۆمه‌لایه‌تی ژنانێك كه ئه‌م ئیش و كاره‌یان له ئه‌ستۆدایه له گه‌ڵ ئاژه‌لان دا یه‌كسان چاولێده‌كرێ.
كاتێك ده‌ست راگه‌یشتنی ژنان به ئاو به هۆی دووری رێگه ، كه‌می كات یان نه‌خۆشی, دژوار و سنووردار ده‌بێته‌وه پێویسته له‌و ئاوه سوودوه‌ربگرن كه شیاوی خواردنه‌وه نییه ، مخابن 80% نه‌خۆشینه‌كان له‌وڵاتانی گه‌شه نه‌سه‌ندودا له رێگه‌ی ئاوى پیس تووشی مرۆڤ دێ ، (2004UNIFEM) بێشك سه‌رچاوه‌ی ئاوی پیس هه‌ره‌شه‌یه‌كی جیدی و زۆر گه‌وره‌یه كه ته‌ندروستی ژیانی مروڤایه‌تی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه .
یاسای مه‌ده‌نی فه‌رمی هه‌ندێ جار بۆ به‌زنجیركێشانی ژنان یاریده‌ده‌ری داب و نه‌ریت ده‌بێ.
رژێمی سوسیالیستی له وڵاتی ئیتیۆپی له ساڵانی 1975 تاكو 1991 داب و نه‌ریتی بۆ داسپاندنی مافی چاودێری كردنی پیاوان به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌گه‌ڵی وه‌به‌رهێنه‌ر ، به تایبه‌ت زه‌وی پاڵپشت بوو. هه‌روه‌ها له وڵاتانی سومالی و سووداندا ، داب و نه‌ریت به پێی یاسای مه‌ده‌نی كه پێكهاتووی یاسای ئیسلامی بوو و هه‌ر جۆره مافی موڵكایه‌تی زه‌وی و سامانی له ژنان زه‌وت ده‌كرد به‌هێز و نه‌گۆڕی كرد.
قه‌تڵی نامووسی
یاسای ئیسلامی هانده‌رێكه بۆ قه‌تڵگه‌لی نامووسی له وڵاتانی مۆسلمان دا و هه‌ندێ جار له نێوان كۆچه‌رانی مۆسلمان كه له وڵاتانی رۆژئاوایی ده‌ژین كێشه‌سازه. له‌م وڵاتانه‌دا قوربانیانی ده‌ستدرێژی سێكسی، ژنان/كچانێك كه گومانی په‌یوه‌ندی سێكس پێش مێردكردنیان له‌سه‌ره و ژنانی تۆمه‌تبار به ئیشی سێكسی ده‌بنه هۆی به‌دناوی و بێ ئابڕووی خێزان.
راپۆرتی UNHFEM) ) سه‌باره‌ت به تووندوتیژی دژی ژنان: به پێ ی سه‌رژمێرییه‌كی راست و دروست ساڵانه پتر له یه‌ك هه‌زار ژن له پاكستان به هۆی بێ ئابڕووكردنی خێزانه‌كانیانه‌وه ده‌كۆژرێن . له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه له ساڵی 2002ی زایینی له سه‌ر ژنانی قوربانی قه‌تڵی نامووسی له شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی میسر به ئه‌نجام گه‌یشت ده‌ركه‌وت كه 47% ئه‌و ژنانه دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌ستدرێژی سێكسییان پێكراوه له لایه‌ن یه‌كێك له خزمه‌كانیانه‌وه كۆژراون .
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌یه‌كی تر كه له وڵاتانی ئۆردۆن و لوبنان دا به‌ڕێوه‌چوو نیشانی‌دا 70% تا 75% یارمه‌تییه‌كان بۆ كوشتنی ژنان له‌لایه‌ن براكانیانه‌وه بووه. له سه‌ره‌تای ساڵی 2005ی زایینی دا ده‌وڵه‌تی پاكستان گه‌ڵاڵه‌یه‌كی به مه‌به‌ستی پته‌و كردنی یاسای دژی قه‌تڵی نامووسی به مه‌به‌ستی پاڵپشتی له مافی ژنان خسته‌روو به‌ڵام په‌سه‌ند نه‌كرا.
هه‌ره‌ها پارلمانی ئۆردون یاسایه‌كی بۆ مه‌به‌ستی سه‌پاندنی سزای قۆرس به‌سه‌ر بكوژانی ژنان له ره‌وتی قه‌تڵگه‌لی نامووسی دا خسته‌روو كه ئه‌ویش ره‌ت كرایه‌وه.
به پێ ی ماده‌ی 340 و 98ی یاسای ئۆردۆن قه‌تڵی نامووسی پاساوی هه‌یه و رێ پێدراوه. له لایه‌كی تریشه‌وه وڵاتی توركیا سزای نامووسی له یاسا دا گۆڕی، ئه‌گه‌رچی ئه‌م چاكسازییه له ره‌وتی ئاماده‌سازی و رۆیشتن به یه‌كێتی ئه‌ورووپا په‌سند كرا، ئێستا به بۆنه‌ی ئه‌م یاسایه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ره‌وتی قه‌تڵی نامووسی دا یارمه‌تیده‌رن زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ریان دا ده‌سه‌پێ. هه‌روه‌ها له تۆێژینه‌وه‌یه‌ك كه زانكۆیه‌كی تۆركیا به‌ئه‌نجامی گه‌یاند ئاشكرا بوو كه 40% له ئه‌و كه‌سانه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه دا به‌شدارییان كردپشتگیری قه‌تڵی نامووسی ده‌كه‌ن و ره‌تی ناكه‌نه‌وه. ته‌نانه‌ت له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا كه له‌وڵاتی لوبنان سه‌باره‌ت به قه‌تڵگه‌لی نامووسی به‌ڕێوه‌چوو له كاتێك دا كه قه‌تڵی نامووسی له یاسای فه‌رمیدا وه‌ك قه‌تڵ حسێبی له‌سه‌ر ده‌كرا به‌ڵام ده‌سته‌ی بڕیاڕده‌ر حازر نه‌بوو ئه‌و پیاوانه كه ژنانی خۆیان به بیانووی شه‌رمه‌زار كردن و بێ ئابڕووی بۆ خێزان كوشتبوو تاوانبار بناسێنن و له لایه‌كی تریشه‌وه دادوه‌رانیش زۆرتر حه‌زیان وایه كه سزای سووك به‌سه‌ر قاتڵانی قه‌تڵگه‌لی نامووسی بسه‌پێنن.
له ساڵی 2006ی زایینی دا، له وڵاتی ئۆردون كچێك ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌ی قوربانی ده‌ستدرێژی سێكسی كه له لایه‌ن خێزانیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكرابوو بۆ پاراستنی گیانی په‌نای برده پۆلیس ، له‌م رووه‌وه پۆلیس باوكی كچه‌ی ناچار كرد به‌ڵێنامه‌یه‌ك ئیمزا كات كه تێیدا هاتبوو كه هیچ چه‌شنه ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك به‌ره‌و رووی كچه‌كه‌ی نه‌كات، مخابن كه كچه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵ به ده‌ستی براكه‌ی كوژرا, و براكه‌ی دوای ده‌ستگیركردنی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه و دوای كێشانی 6 مانگ زیندانی ئازاد كرا، پاش ئازاد بوون له لێدوانێك كه له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری CBS كردبووی ووتی: من نه‌ده‌بوایه بۆ یه‌ك خۆله‌كیش له زیندان ببام من پێم وایه زیندو مانی خوشكه‌كه‌م ئه‌بووه هۆی شه‌رمه‌زاری و سه‌رشۆڕی هه‌مووی ئه‌ندامانی خێزانه‌ه‌م ، كچێك وه‌ك قاپێكی شووشه‌یی وایه ئه‌گه‌ر فڕێ درێت ده‌شكێت ئایا ئه‌و كات شیاوی كه‌ڵك وه‌رگرتنه؟ كچیش وایه كه ده‌ستدرێژی سێكسی كرایه‌سه‌ری كۆتایی كاریه‌تی.
ئه‌گه‌رچی قه‌تڵ گه‌لی نامووسی هه‌ندێ جار له نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆچیان كردوه بۆ وڵاتانی رۆژئاوایی رووده‌دات به‌ڵام رووداوی له‌و چه‌شنه به نیسبه‌ت زێدیانه‌وه زۆر كه‌متره. یاسای توند‌و تۆلی ڕۆژئاوا, كه قه‌تڵی نامووسی به قه‌تڵ ده‌ژمێرێ و حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر بكوژان دا ده‌سه‌پێنێ بۆته رێگر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی قه‌تڵگه‌لی نامووسی.
گرێدانی به‌ند به جه‌یزییه
به‌پێ ی گۆڤاری "ئیشیائابزیرۆر" له ساڵی2002 راپۆرتێكی پێشكه‌ش كرد وتێیدا هاتبوو: له وڵاتی هیندوستان به شێوه‌یه‌كی گشتی له نێوان ده‌سته‌گه‌ڵی ئابووری كۆمه‌لایه‌تی جه‌یزییه شتێكی باوه. له‌و خێزانانه‌دا خێزان بۆ ئه‌وه‌ی به‌دناو نه‌بێ, ناچار جه‌یزییه بۆ كچه مێردنه‌كردوه‌كه‌ی حازر كات چونكو دوای مێرد كردن ئه‌گه‌ری ئه‌وه كه كچه‌كه ئیشێك به‌داهاتی باشی ببێ زۆر كه‌مه. جیهاز/جه‌یزییه به زۆری به ناوی زاوا یان خانه‌واده‌ی ده‌درێت ئه‌مه له حالێكدایه له هه‌ندێ مه‌وارد وه‌كو میراتی ژنه و سامان و دارایی به ناوی ده‌بێت به‌ڵام كاتێك شوی كرد ره‌نگه سامان و دارایی له كۆنترۆلیدا نه‌مێنێت. جه‌یزییه به زۆری به ناوی زاوا یا خیزانی پێشكه‌ش ده‌كرێ ئه‌و كات وه‌ك خاوه‌نی ده‌ردێت به‌ڵام كه مێردی كرد زۆر جار مافی خاوه‌ندارێتی لێده‌سێنرێت. ته‌نانه‌ت پاش ئه‌وه‌ی كه جه‌یزییه‌ش پێشكه‌ش كرا زۆر جار هه‌یه كه خێزانی زاوا بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی زێده له خێزانی بووكه‌كه‌یان باج وه‌رده‌گرن. ته‌نانه‌ت جاری واش هه‌یه كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێ هه‌وڵده‌ده‌ن بووكه‌كه‌یان بكوژن، نموونه‌ی زۆر هه‌بووه كه كچان له ژێر گوشاری ئه‌م جۆره باج دانه دا خۆكوژییان كردوه.
قه‌تڵگه‌لی سه‌باره‌ت به جه‌یزییه پتر له باشووری ئاسیا ڕوده‌ده‌ن. به پێ ی راپۆرتی (UNIFEM) له‌مه‌ڕ توندوتیژی دژی ژنان هاتووه: له وڵاتی هێندوستان ساڵانه له سه‌ر جه‌یزییه‌ی ژنان 15 هه‌زار مه‌ورد قه‌تڵ به‌راورد ده‌كرێ، كه به زۆری له ئاشپه‌زخانه‌ی ماڵان دا رووده‌ده‌ن و به شێوه‌ی ئاگرتێبه‌ردانه تا وه‌كو رووداوێك بنوێنێ تا قه‌تڵێكی ئه‌نقه‌ست.
له وڵاتی به‌نگلادێش دا مشت‌ومڕ له سه‌ر جه‌یزییه ده‌گاته قۆناغی پژاندنی ئه‌سید به‌سه‌ر ده‌موچاو دا كه یا كوێری یا به‌دفۆرم كردنی سیما و یا مه‌رگی به شوێنه‌وه‌یه. له ساڵی2002 دا له‌م وڵاته سه‌رجه‌م 315 ژن و كچ بوونه‌ته قوربان هێرشی ئه‌سید پژاندن.
خه‌رجی زۆر و تێچونی قۆرس به‌مه‌به‌ستی ئاماده كردنی جه‌یزییه‌ی، باوك دایكان وا لێده‌كات هه‌بوونی كوڕ له كچ بۆ خێزانه‌كه‌یان به باشتر بزانن، له‌م حاڵه‌تانه دا جه‌یزییه كوڕ ده‌كا به سه‌رمایه‌دار و خێزانی كچ ده‌كاته قه‌رزارێكی ته‌واو، له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م داب و نه‌ریتی هه‌ڵه‌یه ده‌توانین ئاماژه به په‌ره‌سه‌ندنی كچ كوژی و له باربردنی ئاوله‌مه‌گه‌ڵی ره‌گه‌زی مێینه بكرێ.
له ساڵی 2005دا سندوقی ئیعتباراتی نفوسی رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی رایگه‌یاند كه رێژه‌ی كچانی له نێوان 1-7 ساڵان، به خێرایی رووی له كه‌م بوون كردوه.به پێ ی راپۆرتی "ئیشیائابزرۆر" باوك و دایكان له لایه‌ن پزیشكانی تایبه‌ته‌وه هانده‌درێن و و پڕوپاگه‌نده‌یان پێ ده‌كرێ كه ئه‌گه‌ر 6000 ڕوپییه بۆ له باربردنی ئاوله‌مه‌گه‌ڵی ره‌گه‌زی مێینه به‌وان بده‌ن ، زۆر هه‌رزانتر له خه‌رجی قۆرسی جه‌یزییه‌یه له داهاتوو دا .
له ساڵی 1961 زایینی له وڵاتی هێندوستان به پێ ی ماده‌یه‌كی په‌سند كرا‌و دان و وگرتنی جه‌یزییه نایاسایی له قه‌ڵه‌م درا و بۆ سزادانیشی زیندانی و غه‌رامه‌ی دراوی بۆدانرا، ئه‌مه له حاڵێكدایه یاسای فه‌رمی كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر داب ونه‌ریت دانا و زۆر سوودبه‌خش نه‌بوو. هه‌روه‌ها له ساڵی 1986دا ویلایه‌ته سه‌ربه‌خۆكانی هێندوستان بۆ قه‌ده‌خه‌كردنی جه‌یزییه به‌رپرسانێكیان دیاری كرد كه ئه‌ركیان چاودێری كردن و جێبه‌جێ كردنی یاسای دژی جه‌یزییه بوو و ئه‌م به‌رپرسانه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی یاسایی بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا زۆر ده‌گمه‌ن سكاڵا و سكاڵاكاری رووی ده‌دا و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سكاڵایه‌كیش بكرایه كاتی پێویست بۆ به‌دواداچوونه‌كه‌ی, نزێك شه‌ش تا حه‌وت ساڵ بوو.
به پێ ی راپۆرتی "فرانتلاین" له كۆتایی ساڵی 1998 دا له دادگای شاری بنگالوری هێندوستان له 730 دۆسیه 58دۆسیه له كۆتایی دادگاییه‌كه‌یان دا حوكمی بێ تاوانییان درا و 8 دۆسیه‌یه‌ش مه‌حكوم كران. هه‌روه‌ها له كۆتایی ژۆئه‌نی ساڵی 1998 له 381 دۆسیه‌ی دواخراو 51 مه‌ورد بێ تاوان و 8 دۆسیه‌یه‌ش مه‌حكوم كران.
به پێچه‌وانه‌ی قه‌تڵگه‌ڵی نامووسی باو له نێوان كۆچبه‌رانی مۆسلمان له وڵاتانی رَۆژئاوایی, كوشتن یان خۆكوژی له‌سه‌ر جیهاز له‌نێوان كوچه‌به‌رانی هێندی دانیشتوی وڵاتانی ڕۆژئاوایی نابینرێت .
نه‌بوونی پاڵپشتی یاسایی
بێگومان نێوان داب ونه‌ریت و یاسای فه‌رمی جیاوازی گه‌ڵێگی زۆر ده‌بینرێ، ئه‌م جیاوازییه له موڵكایه‌تی زه‌وییه‌وه بگره تا قه‌تڵگه‌لی نامووسی و جه‌یزییه, ژنانی ته‌نیا و مخابن بێ پاڵپشت هێشتۆته‌وه و بۆته هۆكارێك تا مافی ژنانی بخرێته په‌راوێزه‌وه و ره‌چاو نه‌كرێ.
"ئیشیا دایفان" راوێژكاری مافه‌كان و پارێزه‌ری به‌رگری ژنان له سیێرالێۆن ده‌ڵێت :به هۆی زێده بوونی یاسای جۆراجۆر له جێبه‌جێ كردن‌دا وه‌ك یاسای كۆلوَنیالی و داب ونه‌ریت و هه‌روه‌ها یاسای ئیسلامی له‌سه‌ر رێگه‌ی ئیشی ژنان و راوێژكاری مافه‌كان, له‌مپه‌ر و له راستی دا ساحه‌یه‌كی مینرێژكراو دروست بووه كه ئێمه‌مانان دڵ‌سارد و بێ هیوا ده‌كات.
به پێ ی هه‌مان راپۆرت: ژنان ، شه‌ر و ئاشتی و كارتێكه‌ری یاسای كۆلۆنیالی له گه‌ڵ داب و نه‌ریتی خۆمالی دا وه‌ها جیاوازیه‌ك نییه. له یاسای كۆلۆنیالی پۆرته‌غاڵ له وڵاتی موزامبیك دا مێرد به نیشانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خێزان دێته قه‌بووڵ كردن.
پێگه و جێگه‌ی ژنان ، ته‌نهاَ له وڵاتانی ئه‌فریقاو هێندوستان قه‌تیس نامێنێته‌وه له وڵاتانی گواتمالا یه‌كێك له ماده یاساییه‌كان, به‌رابه‌ری نیوان ژن و مێرد له هاوسه‌رگیری مه‌ده‌نی دابین ده‌كات له حالێكدا به پێی ماده‌یه‌كی تر مێرد نوێنه‌ری خێزانه. وێرای ئه‌مه زۆرینه‌ی ژن و مێرده مایاییه‌كان ده‌توانن ماوه‌یه‌كی درێژ بێ هاوسه‌رگیری یاسایی له گه‌ڵ یه‌كدا ژیان كه‌ن له‌م حاڵه‌ته‌دا یاسای گواتمالا ئه‌وان ناگرێته‌وه.
له وڵاتانی ئاسیایی وه‌ك : نێپاڵ و بوتان چوارچێوه‌گه‌ڵی سنوورداری كۆمه‌لایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و ئایینی بۆه‌ته ڕێگر له به‌رده‌م جێبه‌جێ بوونی ره‌وتی چاكسازی یاسایی, و به شوێنی ئه‌مه‌دا ژنان ناتوانن له‌و هه‌له‌ی كه چاكسازی یاسای ده‌یقۆزێته‌وه به‌هره‌یه‌ك ببه‌ن. ژنانیش به شێوه‌یه‌گه‌لێك ناتوانن له وه‌ها چاكسازییه‌ك كه‌ڵك وه‌رگرن كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆكار:
یه‌كه‌م :له وه‌ها چاكسازیگه‌لێك بێ ئاگان
دووهه‌م:له توانایاندا نییه كه له هه‌ڤبه‌رخۆخده‌گه‌لێ كه له‌سه‌ری په‌روه‌رده كراون سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكه‌ن
سوی ئیستیفاده له له كچانی ژێر ته‌مه‌نی یاسایی
له مارسی 2001ی زایینی سه‌ندوقی ئیعتباراتی منداڵانی رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه كه له‌م راپۆرته مه‌سه‌له‌ی هاوسه‌رگیری زۆره‌مڵێ ی كچانی ژێر ته‌مه‌نی یاسایی خسته‌ڕوو، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نگاتیڤ داده‌نێ و ده‌رفه‌ت بۆ خوێندنیان لێ ده‌ستێنێ. خاڵێكی به‌رچاوی ئه‌م مه‌سه‌له له وڵاتی نێپال به‌رچاو كه‌وتوه 7%كچان پێش له ته‌مه‌نی 10 ساڵی و40% له ته‌مه‌نی 15 ساڵ دا ژیانی هاوسه‌رێتی پێك دێنن. كه ئه‌م مه‌سه‌له به هۆی مه‌ترسیی گه‌وه‌ره‌ی وه‌ك زك پڕی كچان له بواری فیزیۆلۆژییه‌وه كه‌واته هه‌نووكه توانایی هه‌ڵگرتنی منداڵێكیان نییه سه‌رچاوه ده‌گرێت ، كه به شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر ئالۆز و جێ ی داخه .
هه‌ر به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ،یه‌كێك له هۆكارگه‌لی سه‌ره‌كی قوربانیانی كچی ته‌مه‌ن 14بو 19 ساڵ له دووگیانیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ.
كاتی شه‌ڕدا
ئه‌م راپۆرته له‌سه‌ر كوژرانی ژیان له كاتی شه‌ڕ و له‌ژێر سته‌می رژێمگه‌لی سه‌ركوتكه‌ر دا به‌ڵگه‌ی هێناوه‌ته‌وه.
،ئه‌م نیشانانه بریتین له :
(1قۆربانی كردنی ژنان له رێگای راگه‌یاندو تۆمه‌تباركردنیان به خه‌یانه‌تی سیاسی یان فه‌رهه‌نگی.
(2ده‌ستدرێژی سێكسی به ژنانێك كه لایه‌نه‌گه‌ری باڵه سیاسییه‌جۆراوجۆره‌كانن یا رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌یه.
(3زێده بوونی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌گه‌لێ كه سه‌رپرشتیان له‌ئه‌ستۆی ژنان دایه و مێرده‌كانیان كۆژراون یان زیندانی كراون یان سه‌رقالی شه‌ڕن، ئه‌م ژنانه له به‌رنه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی درامه‌ت بۆ دابین كردنی داهاتی ئابووری به هه‌موو چه‌شنی خۆیه‌وه له روی ناچاری روو له سواڵكه‌ری یان له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن.
ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه توندوتیژی له‌سه‌ر ژنان ته‌نها له بارودۆخی شه‌ڕ سه‌رچاوه ناگرێت به‌ڵكو ئاقارێكه دژی ژنان ته‌نانه‌ت له كاتی ئاشتی دا. نوسه‌رانی ئه‌م ڕاپۆرته سه‌باره‌ت به دۆخی ژنانێ كه له ژێر كاریگه‌ری رژێم گه‌لی سه‌ركۆتگه‌ر دان ،له‌و بڕوایه‌دان كه ڕاده‌ی ئارامی و ئاسایشی هه‌ر وڵاتێك په‌یوه‌ندی به پێگه و پله‌ی ژنانه‌وه هه‌یه پێیان وایه وڵاتانێ كه كه‌مترین هه‌ژماری ژنانیان له پارلمان هه‌یه یان به وته‌یه‌كی دیكه ڕاده‌ی توندوتیژی خانه‌واده‌یان له سه‌ره‌وه‌یه زۆرتر رووبه‌روی سه‌ركۆت و توندتیژی ده‌بنه‌وه . دۆخی ژنان له ئه‌فغانستان و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان دا نموونه‌ی به‌رجسته‌یه كه توندوتیژییان له‌گه‌ڵ ده‌كرا.
له هه‌نكه‌وه كاتێ ژنان ده‌چه‌وسێننه‌وه ،ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره كه هه‌ركه‌سێك به‌ره‌و ئاقارێكی دیاری چه‌وساندنه‌وه به‌ڕێ كه‌وێت به گشتی چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌شێك له حه‌شیمه‌تی كۆمه‌ڵگه ده‌بێته هۆی خۆڵقاندنی ئه‌تۆمسفرێك كه ره‌نگه هه‌مووی خه‌ڵك بچه‌وسێنێنه‌وه .
ناكۆكییه‌كانی رۆژئاوا
به تێڕوانینێكی ورد به بارودۆخی قه‌یراناوی ژنان به تایبه‌ت له وڵاتانی له ئاستی گه‌شه‌سه‌ندن دا ده‌رده‌كه‌وێ دۆخی ژنان له ئێستای وڵاتانی رۆژئاوایی‌دا به پێچه‌وانه‌وه روو له زه‌ق بوون ده‌كات .
له ئا‌مریكا و ئه‌ورووپا دا ژنان بۆ وه‌رگرتنی پله‌یه‌كی خویندن ، وه‌ك پیاوان له مه‌رجێكی یه‌كسان دان. له روویه‌كی دیكه‌شه‌وه پیشه‌كانی ژنان پاش خوێندن ته‌نها له پیشه سوننه‌تییه‌كان وه‌ك مامۆستای قوتابخانه و په‌ره‌ستاری و شتی وا قه‌تیس نامێنێته‌وه. بۆ نموونه له لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك دا كه له ساڵی 2000ی زایینی له وڵاتی ئا‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو 47% خوێندكاره‌كانی خوێندنگای مافه‌كان له‌و وڵاته‌دا ژنان بوون. له حالێكدا 42%ی ئه‌م به‌شداربووانه پارێزری یاریده‌ده‌ر و پارێزری سكاڵاكه‌ری گشتین .
هه‌روه‌ها له وڵاتی بریتانیا 67% له خوێندكاره‌كانی به‌شی پزیشكی ژنانن و ته‌نانه‌ت ئه‌م رێژه‌یه‌ش له هه‌ندێ خوێندنگا بۆ رێژه‌ی 70% به‌رز ده‌بێته‌وه. یه‌ك له سێ ی پۆسته‌تایبه‌تییه‌كان له بواری پزیشكی، مافه‌كان و هه‌روه‌ها بازرگانی ,له باكووری ئه‌مریكا و رۆژئاوای ئه‌ورووپا به‌ده‌ست ژنانه‌وه‌یه. كه‌واته حزووری ژنان له ئیداراتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م به‌شه‌ی دنیا , به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له زیاد بوون كردوه. به پێی ڕاپۆرتی" رێكخراوی ژنانی ئیشكه‌ر" ساڵی 2005 له وڵاتی ئا‌مریكا ژنان 38% له پۆسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و تایبه‌تیان له ئه‌ستۆ بووه ، ته‌نانه‌ت ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه نزیك 23%ی به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی كه‌رتی جێبه‌جێ كردنیش ژنانن.
به‌ڵام له‌سه‌ر ئازادی ئابووری ژنان ده‌بێ بڵێین: به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وته و باسانه كه له لایه‌ن زۆرێك له فیمینیسته توندڕه‌وه‌كانه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه، مابه‌ینی ئازادی ئابووری و پێشكه‌وتنی ژنان، په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ ده‌دیترێت، ئه‌وه‌ی جێ ی سه‌رنجه، له هیچ وڵاتێك كه به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌رزی ئازادی ئابووری به‌ڕێوه‌ده‌چێ, تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێشكه‌وتنی ژنان كه‌م و كورتی تێدا نابینرێ.
له مودیله سوننه‌تییه‌كانی خانه‌واده، رۆڵی مێرد دابینكردنی داهاتی خێزانه و كاروباری ناوماڵ و منداڵانیش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ژنان، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردوه به‌رهه‌ڵه‌ستی جیدی و ناڕه‌زایه‌تی له سه‌ر بكرێ. له سه‌ر ژمێری ساڵی 2000 له‌وڵاتی ئا‌مریكا ده‌ركه‌وت كه 1 له 3 ی ژنانی ئیشكه‌ر, له باتی مێرده‌كانیان داهاتی خێزان دابین ده‌كه‌ن و به پێچه‌وانه‌شه‌وه مێرده‌كانیان ئیشی ماڵ و چاودێری به‌سه‌ر منداڵان وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرن.
به پێ ی ڵێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه موتالای له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاتی ئا‌مریكا كردوه چه‌ند خاڵی گرنگ به‌ده‌ست هاتوون. ئه‌م ڵێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ڵێ: ژنان له زۆرینه‌ی بواره‌كان دا پێشكه‌وتنیان به‌خۆوه بینیوه. پاشان له‌درێژه دا نووسراوه كه: له ساڵی 1924 زایینی 87% ژنان 4-5كاتژمێر له رۆژێكیان دا ته‌رخان كردوه بۆ كاروباری ناوماڵ و خێزانه‌كه‌یان، ئه‌م رێژه‌یه‌ش له ساڵی 1977 بۆ 43% نزم ده‌بێته‌وه و دوای له ساڵی 1999 ده‌گاته 14% ته‌واو.
به كورت بوونه‌وه‌ی كاته ته‌رخان كراوه‌كان و كه‌م بوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان له چوارچێوه‌ی خه‌رێك بوون به ئیشی دژواری ماڵه‌وه، ژنان پێویسته نییه له ماڵ بمێننه‌وه.
ده‌سپێك وا به‌راوه‌رد ده‌كرا ئیشكردنی ژنان له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خێزانی, كارتێكه‌ری خراپ له‌سه‌ر تواناكانی داهاتی مێرده‌كانیان داده‌نێ به‌ڵام ئێستا و له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆیی دا ئه‌و بڕوایه هه‌ڵه‌یه.
جاران وابوو كه ته‌نها له مێرده‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه ده‌رامه‌ت و داهاتی خێزان كۆبكه‌نه‌وه و دابینی بكه‌ن، به‌ڵام هه‌نووكه له ژنان داوا ده‌كرێ كه‌یارمه‌تیده‌ر و به‌شدار بن له ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌ركه‌دا. له‌م ڕووه‌وه داهاتی ژنان كاریگه‌ری پۆزێتیڤ له‌سه‌ر تێڕوانینی هه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵگه داده‌نێ.
له‌وڕۆكه‌وه ژنان گه‌یشتوونه‌ته پێگه و پله‌كانی به‌رزی خوێنده‌واری, ئیشه‌كانیان گۆڕاو و بوو به پیشه‌ی دایمی. ئه‌مه‌ش وای كرد بۆ ئاسانكاری و به مه‌به‌ستی چاودێری و په‌روه‌رده‌ی منداڵانیان چاره‌یه‌ك ببیننه‌وه, له‌م ڕووه‌وه به‌شێك له دایكان ناوه‌ندێكیان دامه‌زراند به ناوی ناوه‌ندی خانه‌واده تا له‌وێ ڕا, وێڕای چاودێری و په‌روه‌رده‌ی منداڵانی خۆیان، بتوانن په‌روه‌رده و چاودێریش بكه‌ن به‌سه‌ر منداڵانی كه‌سانی تر دا و له باتی هه‌قه‌ده‌ست وه‌ربگرن.
له‌و رۆژه‌وه ژیانی هاوبه‌ش وه‌ك پێداویستییه‌كی ئابووری به نیسبه‌ت ژنانه‌وه به‌ها و بایخی كه‌م بۆته‌وه، ژنان ژیانی هاوبه‌ش له كاتی خۆی دا پێكناهێنن تا به‌و شێوه‌یه بتوانن درێژه به خوێندن بده‌ن و سه‌رقاڵی ئیشه‌كانیان بن. له ساڵی 1997 له هه‌ر چوار ژن، یه‌ك له‌وان له ته‌منی 30ساڵیش دا هێشتا مێردی نه‌كرد بوو. له‌و كاته‌وه‌ڕا كه بدناوی به نیسبه‌ت ئه‌و ژنانه‌وه كه هێشتا ژیانی هاوبه‌شیان پێكنه‌هێناوه كه‌مره‌نگ بۆه رێژه‌ی هاوسه‌رگیری له 1997له 50% وه‌ك خۆی مایه‌وه. ته‌مه‌نی ژنان و پیاوان كه ژیانی هاوبه‌شیان پێكئه‌هێنا له‌و ساڵانه‌دا به 25 بۆ ژنان و 27 بۆ پیاوان بوو. ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ره‌خساند تا هه‌ر دوو ره‌گه‌ز بتوانن له خوێندن به‌رده‌وام بن و پێش ئه‌وه‌ی ژیانی هاوبه‌ش پێك بێنن ئیشیان هه‌بێ. له ساڵی 1997 له وڵاتی ئا‌مریكا ته‌نها 59% ی هه‌ر دوو ره‌گه‌ز ژیانی هاوسه‌رگیریان پێكهێنابوو.
تێڕامانی سوننه‌تی و پاشكه‌وتووانه
له راستیدا ئیدی یاسا ناتوانێت كاریگه‌ری ئه‌وتۆ له سه‌ر روانگه‌ی سوننه‌تی به‌شێك له خه‌ڵكی وڵاتانی ڕۆژئاوا دانێ هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه له وڵاتانی له ئاستی گه‌شه‌دا هێنایه گۆڕێ. به تێڕوانینێكی قووڵ و ورد به بارودۆخی ژنان له وڵاتانی پێشه سازی دا ده‌بینین كه به‌رابه‌ری سه‌رزاره‌كی و له‌ڕووی پیاوان و ژنان ته‌نها فریودان و گاڵته‌یه‌كه. به پێی ڕاپۆرتی"Passport Swizerland" رێنمای بازرگانی سوئیس، پتر له نیوه‌ی خوێندكارانی خوێندنگاكانی ئه‌و وڵاته له ژنان پێكدێن. به‌ڵام 5.7 له ته‌واوی مامۆستاكان و توێژه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رێزی تایبه‌تیان لێ ده‌گیرێت ژنانن، هه‌روه‌ها له‌م وڵاته ژنان 42% هێزی ئیش و كار پێكدێنن و له‌م رێژه‌یه 18% به‌ڕێوه‌به‌ری پۆسته‌كانی ناوه‌ندین و ته‌نها رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م كه ئه‌ویش نزیكه‌ی 3%-1% توانیویانه بگه‌نه پۆست و پێگه به‌رزه‌كان.
به پێی ڕاپۆرتی نوسینگه‌ی ڕێكخراوی ژنانی ئیشكه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا ، ژنانی ئه‌م وڵاته هه‌نووكه له ئیش و كاری نوسینگه‌كان ، فرۆشیاری ، مامۆستایی و په‌ره‌ستاری كۆبوونه‌ته‌وه و زۆرتر له‌و شوێنانه‌دا ئیش ده‌كه‌ن. هه‌ر به‌م پێیه ژنان 97% فه‌رمانبه‌ران و یاریده‌ده‌رانی جێبه‌جێ كردن، 92% كاری په‌زیرشی و هه‌واڵنێری, 97% مامۆستایانی ناوه‌نده‌كانی پێش سه‌ره‌تایی و باخچه‌ی ساوایان و 92% ی رێژه‌ی په‌رستاران پێكدێنن.
ژنان له‌و ڕووه‌وه كه هه‌وڵیان له‌سه‌ر پێداویستییه‌كانی په‌روه‌رده‌یی منداڵان چڕ كردوه‌ته‌وه ئۆتۆماتێك خۆیان هۆكاری جیاوازی ره‌گه‌زین.
ئیشی ژنان له پیشه‌یه‌كی وه‌ك مامۆستایی دا واده‌كات كاتێ منداڵانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌ن ئه‌و له ماڵه‌وه بێت. ئیش كردن له پۆستگه‌لێك به مه‌سولییه‌تی كه‌متر ئه‌و هه‌له ده‌ره‌خسێنێ كه له كاتی ناخۆشی منداڵه‌كه‌ی دا له فه‌رمانگه حازر نه‌بێ وچاودێری منداڵه‌كه‌ی بێ.
هه‌روه‌ها به پێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك كه له ساڵی 1992له‌م وڵاته ئه‌نجام دراوه به‌ڕێوه‌به‌رانی ژنی دواناوه‌ندییه‌كان پێداگری كه‌متریان به نیسبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رانی مێرد هه‌بووه به بۆنه‌ی داهاتی زۆرتره‌وه. ئه‌گه‌رچی ئیشی دایمی بۆ ئه‌م ژنه گه‌نجانه گرنگی خۆی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان هه‌مان گرنگیشیان به ژیانی هاوبه‌ش و خێزانه‌كه‌شیان ده‌دا. كچان پێیان خۆشه كه له نێوان ئیش و خێزان دا گرانیگایه‌ك ساز بێ له حاڵێك دا كوڕان پێیان باشتره كه كاتی خۆیان بۆ كاروباره‌كه‌یان ته‌رخان بكه‌ن و چاودێری به‌سه‌ر خێزان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ژنه‌وه.
بڕوای گشتی خه‌ڵكی ئا‌مریكا له‌سه‌ر ئیش كردنی دایكان زۆر جیاوازه, به‌ڵام به‌گشتی ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی دایك بیبژێرێ جێگه‌ی رێزه. له ساڵی 1995 له سه‌رژمێرییه‌ك دا له ئه‌یاله‌تی ویرجینیا، یه‌ك له شه‌شی ژنان و یه‌ك له پێنجی پیاوان له‌گه‌ڵ ئیشكردنی دایك له سه‌رده‌می په‌روه‌رده‌ی منداڵان دا رای نگاتیڤیان هه‌بوو. و به‌شێكیش له‌و بڕوایه دابوون كه هه‌رچی دایك بیڵێ باشه.
به هه‌مووی ئه‌مانه ئیش كردنی ژنان به نیسبه‌ت سیاسه‌ته‌كانی موحافیزه‌كارانی ئا‌مریكا و لیبرالیسته‌كانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام له سووڕاندایه.
" كه‌تی یانگ" له وتارێك دا ده‌نووسی: بۆچی فیمینیسته‌كان و موحافیزه‌كاره‌كان ناتوانن له دایكێكی مۆدێڕن تێبگه‌ن". ئه‌و ده‌ڵێ دایكان و باوكان ده‌توانن و ده‌بێ ئه‌و بڕیاره بده‌ن كه ئایا ده‌بێ ئیش بكه‌ن یا له ماڵه‌وه بمێننه‌وه. چۆن ده‌توانن له نێوان پیشه و په‌روه‌رده‌ی منداڵان گرانیگایه‌ك بخولقێنن، هیچ كه‌س به ئه‌ندازه‌ی باوك و دایك له‌سه‌ر ئه‌وه كه چ شتێك بۆ منداڵه‌كه‌یان باشه یا باش نییه دڵنیا نییه. له وڵاتانی له‌حاڵی گه‌شه دا هێشتا داب و نه‌ریت له یاسای فه‌رمی بڕشتی زۆرتره. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه، ژن ومێرد ده‌توانن سه‌رقاڵی ره‌وشتی سوننه‌تی نه‌بن تا گۆڕانكاری راسته‌قینه و قووڵ له هه‌لومه‌رجی ژنان بێته‌دی.
نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در
پنجشنبه یکم فروردین 1387 و ساعت 23:57
لینک