پیرۆزبایی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی نه‌ورۆز و ساڵی نوێ ی کوردی
هاتنی نه‌ورۆز که هاوکاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی سه‌رۆی سروشت، بۆ ئێمه‌ی کورد گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و هاوساته له‌ته‌ک ساڵێکی نوێ کوردی دا، که‌واته:هه‌ر که بینیت له ئاسۆوه هه‌تاوێکی رووگه‌ش هه‌ڵهات و به یه‌که‌م تیرێژ رۆحی زه‌وی ئه‌نگاوت و شنه‌یه‌ک به له‌ش و لار هات و به ئسپایی خونچه و گوڵ و کولیلکی نواند و قه‌ده‌م له سه‌ر به‌رفری نیساران هه‌ڵچوو و شه‌تاو تازه تازه پێره‌وکه بوو و بۆ ئامێزی رووبار که‌وته‌وه رێ، له‌و "رۆژه نوێ" یه‌دا په‌یامێکمان بۆ ئێوه پێیه:
"رابه، سروشت بووژایه‌وه، تۆش بژێوه"
یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی 21ئادار و هاتنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی 2708ی کوردی، له گه‌رمه‌ی هه‌تاوی ئاران گه‌رمترین و له سپیایی به‌فری زۆزان سپی ترین و له گوڵ ودار وده‌وه‌نی هه‌ورامان چه‌پکێک خۆشه‌ویستی ئاڵ و واڵا و به پانتایی بژوێن و مێرگی عه‌فرین و بارته‌قای قه‌ندیل و شاهۆ و زمناکۆ و هه‌ڵگورد و داڵاهۆ پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ و به ئه‌مه‌گی گه‌له‌که‌مان ده‌کا وهیواداره خێروبێری نه‌ورۆزی، چون سای پیرۆزه‌که‌ی خۆشفه‌ڕ، جێگابه جێگای کوردستانی مه‌زن بته‌نێته‌وه و رێنوێنێکیش بێ بۆ بازی خه‌باتی ئه‌م نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌ی کورد.هه‌ر و سات و کاتێکتان نه‌ورۆز بێ و هه‌ر ده‌م سه‌ربه‌رز
::::: بژی کورد، ئاوه‌دان بێ کوردستان :::::
کوردیناسیۆنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان
نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در
پنجشنبه یکم فروردین 1387 و ساعت 23:45
لینک