تبليغاتX
جوانڕۆ

Image and video hosting by TinyPic

 

  صفحه اصلی

  آرشیو مطالب

  پست الکترونیک

  درج در علاقهمندی ها

  تبدیل به صفحه خانگی

   پرینت از این صفحه

به‌رنامه‌ و په‌یرِه‌وی یه‌كێتی دیمۆكراتیكی كوردستا

 

تیر 1387
خرداد 1387
اردیبهشت 1387
فروردین 1387
اسفند 1386
بهمن 1386
دی 1386
آذر 1386
آبان 1386
مهر 1386
شهریور 1386

 

ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی "یه‌كێتی دیموکراتی کوردستان"
ناوه ندی هه وال YDKnews
یه کیتی دیموکراتی کوردستان-نوینه رایه تی ئورووپا
وتار و روژنامه(هیوای نوی)
مۆکریان
کرماشان(کۆمیته‌ی 1)
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ باوه‌جانی
ژیله‌مۆ( هۆنراوه‌ )
مه‌ریوان
سه‌لاسی باوه‌جانی
هه‌ورامان
به‌رنامه‌ و په‌یرِه‌وی یه‌كێتی دیمۆكراتیكی كوردستان
برنامه و اساسنامه اتحادیه دمکراتیک کردستان
سنندج در تصویر
گذار، پیش به سوی دمکراسی
کلاوروژنه
قه له م
کوردان نیت
کوردستان نیت
ولاتپاریز
ناوه ندی چاک
لاوانی هه ورامان
زنان مریوان
یه‌ده‌ک نیوز
جامعه وبلاگ نويسان

 

سه‌ردانی وه‌فدێكی بالاَی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان له‌كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی

 


سه‌ردانی وه‌فدێكی بالاَی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان له‌ باره‌گای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران

 

له‌ رێكه‌وتی 12 ژه‌وئه‌نی ساڵی2008.ز  به‌رامبه‌ر به‌ 23جۆزه‌ردانی ساڵی 2708 كوردی, وه‌فدێكی بالاَی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان به‌ بانگهێشتی فه‌رمی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران سه‌ردانی باره‌گای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانی له‌ زرِگوێزه‌ڵه‌ كرد.

وه‌فدی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتبوو له‌ به‌رِێز مامۆستا"عوسمانی جه‌عفه‌ری" سكرتێری گشتی به‌ هاورِێیه‌تی به‌رِێزان یوسف حاته‌می و موحسین باوه‌جانی و زه‌كه‌ریا محه‌مه‌دی كه‌ له‌ لایه‌ن به‌رِێزان "عه‌بدوڵلاَی موهته‌ده‌ی" سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ و كاك نه‌جمه‌ گوڵپه‌روه‌ر ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و هه‌روه‌ها ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی، ره‌سوڵ عه‌لیدوست، ماجید پاشایی و ساڵح شه‌ریفی له‌ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌خێرهاتنیان لێكرا.

له‌م كۆبوونه‌وه‌ دوو قۆڵییه‌دا پێشهات و رووداوه‌كانی ئه‌م دوواییه‌ی جیهان وناوچه‌كه‌ و ئێران باسی له‌سه‌ر كرا، كێشه‌ و گرژییه‌ ناوخۆییه‌كان له‌ ئێران كه‌ به‌ هۆی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی به‌رنامه‌ی روون و درێژه‌خایه‌نی دوڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد و ئابلۆقه‌ی ئابووری رۆژئاوا و ئورووپا هاتۆته‌ ئاراوه‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی باس و گفتوگۆبوو. هه‌روه‌ها بوردوومانه‌كانی سه‌رسنوری هه‌رێمی كوردستان كه‌ لایه‌ن هێزه‌كانی حوكومه‌تی ئیسلامییه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت مه‌حكوم كرا و هۆكار و پاڵپێوه‌نه‌ره‌كانی ئه‌م هێرشه‌ش باسی له‌سه‌ر كرا.

پێگه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی رۆژهه‌لاَت به‌ نیسبه‌ت ئێران و ناوچه‌كه‌ هه‌ڵسه‌نگێدندرا و هه‌ر لایه‌ن خوێندنه‌وه‌ی خۆیان ئاراسته‌ كرد و دوو لایه‌ن مكورِبوون له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵ وتێكۆشانه‌ی كه‌ هه‌رچی زۆرتر حیزبه‌ كوردییه‌كانی رۆژهه‌لاَت له‌یه‌ك نزیكتركاته‌وه‌ ئه‌ویش له‌و پێناوه‌دا كه‌ هه‌ڵوێسته‌كان له‌مه‌رِ هه‌ر جۆره‌ هه‌رِه‌شه‌ و گورِه‌شه‌یه‌ك كه‌ گه‌لی كورد و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ یه‌ك ده‌ست بێ.

پاشان هه‌ر دوو لایه‌ن كاروباری حیزبی و ئه‌و ئاڵوگۆرِییانه‌ی كه‌ له‌ ناو حیزبه‌كانیاندا له‌ ماوه‌ی رابردوودا رووی داوه‌ لێی دوان و هۆكاره‌كانیان خسته‌به‌ر شرۆڤه‌ و تاوتوێكردنه‌وه‌.

خاڵی جێ ی سه‌ره‌نجی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ دوو لایه‌ن به‌ راشكاوی له‌ سه‌ر كاری هاوبه‌شی دوو قۆڵی دوان و رێكه‌وتن. هه‌روه‌ها رێكه‌وتن له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی نوێ بۆ كاری هاوبه‌شی دوو لایه‌نه‌ و هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وت و مه‌ترسییانه‌ی زه‌ره‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشییه‌كانی گه‌لی كورد ده‌دات. دوو لایه‌ن كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌ سه‌ركه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌م دا و له‌سه‌ر  په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی دوو لایه‌نه‌یان كۆك بوون.

پاش 5 كاتژمێر گفتوگۆ و ئاڵ و گۆرِی بیرورِا وه‌فدی میوان له‌ لایه‌ن هاورِێیانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانه‌وه‌ به‌ گه‌رمی به‌رِێ كران 

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در شنبه بیست و پنجم خرداد 1387 و ساعت 9:48 لینک


عوسمان جه‌عفه‌ری: په‌ژاک وه‌ک شمشێرێکی دووسه‌ر وایه‌!

 


له‌و قۆناغه‌دا شه‌ڕی چه‌کداری زۆر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورددا نییه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ کوردستانی رۆژهه‌ڵات چوونکه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا که‌ شه‌ڕی چه‌کداری له‌ کوردستاندا نه‌ماوه‌ کوردستانی رۆژهه‌ڵات توانیو‌یه‌تی له‌ رووی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ زۆر پێشکه‌وتن به‌ خۆیه‌وه‌ ببینی و له‌ رووی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا و که‌سانی ڕۆشنبیر و خوێنده‌وار و پسپۆر توانیو‌یانه‌ خۆیان پێبگه‌یه‌نن بۆ خزمه‌تکردن به‌ کۆمه‌ڵگای کوردی و مرۆڤ ده‌بێت ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی له‌به‌ر چاو بێت ئه‌گه‌ر بێت و شه‌ڕ دروست بێت ته‌واویی ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ له‌ هه‌موو بواره‌کانه‌وه‌ دووباره‌ سه‌رله‌نۆی وه‌یران ده‌بێته‌وه‌ و له‌ ناو ده‌چن، که‌ ره‌نگه‌ حیزبه‌کان بۆ چه‌ندین ساڵ نه‌توانن دروستی بکه‌نه‌وه‌. ئه‌گه‌ر قه‌راره‌ شۆڕش بکه‌ین ئێمه‌ ده‌بێت شۆڕش . . .


ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در شنبه بیست و پنجم خرداد 1387 و ساعت 9:46 لینک


موحسین باوه‌جانی : خه‌بات له‌ رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی و پاڵپشتی و یارمه‌تی njo كان

 


بۆ ناساندنی ئه‌م رێکخراوه‌یه‌، له‌گه‌ل موحسین باوه‌جانی ناسراو به‌ ئاسۆ به‌رپرسی گشتی راگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هیوای نوی وتو وێژێکمان سازداوه‌، به‌رێز موحسین باوه‌جانی ، له‌بابه‌ت رێکخراوه‌که‌یان ودروشم وشێوازی خه‌باتیان وشێوازی سیاسه‌ت کردن وچالاکییه‌کانیان بۆ خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی زرێبار به‌م شێوه‌یه‌ ده‌دوێ. با شیکردنه‌وه‌کان له‌ زمان رێزدار موحسین باوه‌جانییه‌وه‌ باس بکرێن وئێمه‌ش خوێنه‌ری بین. . .


ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در جمعه بیست و چهارم خرداد 1387 و ساعت 12:24 لینک


بۆ 20گولاَن ساڵرۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان

 


ئێمه‌ و ئێمه‌كانی تر له‌ وه‌رزی نیشتنه‌وه‌ی كلوه‌ به‌فره‌كان و  رێبه‌ندان و رێبه‌ندانێكی تر لامان دا و كاروانی خۆمان له‌ ته‌ور و ته‌می سۆدره‌یی و فێڵه‌كان رزگاركرد و له‌ سێبه‌ر و ئه‌وه‌ی سێبه‌ری ئامانجه‌ دوورمان گرت تاسه‌نگه‌رمان یه‌ك رێیانی ئاژووتن بێ و پێره‌وكه‌ی گۆرِه‌پانی ئاڵ و والاَیی ئاینده‌یه‌ك بێ به‌رفراوان تر له‌ رێبه‌ندان و كلوی به‌فر و تازه‌تر بێ له‌ شه‌خته‌به‌ندی ئه‌و رووباری ئه‌ندێشه‌یه‌ . .


ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در جمعه بیست و چهارم خرداد 1387 و ساعت 12:22 لینک


به‌ شێك له‌ ئه‌و برووسكه‌ و په‌یامانه‌ له‌ رێكخستنه‌كانی ناوخۆ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌

 


   با سلام و درودی مالامال از شعف و شادی به دوستان و اعضا و طرفداران اتحادیه دمکراتیک کردستان، به مناسبت سومین سالیاد تاسیس اتحادیه دمکراتیک کردستان، گرمترین شادباش و مبارک بادمان را خدمت همگان تبریک و تهنیت عرض می  کنیم و آرزویمان موفقیت و سرافرازي فرزندان پیشگام  و پیشروی است که همت بر این براین گماشته اند تا وظیفه ای ملی و مقدس را به جای آوردند. . .


ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در جمعه بیست و چهارم خرداد 1387 و ساعت 12:20 لینک


رێوره‌سمی سێهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان له‌ باره‌گای ناوه‌ندی به‌رز و پیر

 


رێوره‌سمی سێهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان لاتحادیه دمکراتیک کردستان-جوانروه‌ باره‌گای ناوه‌ندی له‌ به‌رده‌قاره‌مان(باینجان)  به‌رز و پیرۆز راگیرا


ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در پنجشنبه نهم خرداد 1387 و ساعت 9:29 لینک


به‌ بۆنه‌ی سێهه‌مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زراندنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان-نسخه ی فارسی و کوردی

 


هه‌ر له‌م سات و یاده‌ پیرۆزه‌دا دیسانه‌وه‌ بانگهێشتی هه‌موو لایه‌نێكی كوردی ده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی تا له‌ودا هه‌مووان یه‌كده‌ست سیاسه‌تی رۆژ په‌یرِه‌و بكه‌ن و چیدی له‌ هه‌ڵه‌ی سیاسی و له‌ سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ خۆ بپارێزن و  قورساییه‌كی سیاسی بن له‌ دۆخ و مه‌رجێكدا كه‌ وه‌ك قورساییه‌ك, ئۆپۆزیسیۆن چاوی لێناكرێ.هاوكات ئه‌و ئه‌ركه‌شمان له‌یاد ناچێت كه‌ بۆ پاوه‌جێ ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان, ئه‌وه‌ی له‌ توانامان بێ درێخی نه‌كه‌ین تا دۆخ له‌مه‌ی هه‌یه‌ ئاڵۆزتر نه‌بێ....


ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در پنجشنبه نهم خرداد 1387 و ساعت 9:26 لینک


template desinged Bye http://rss.blogfa.com