YDKnews:
ێنج ده‌وڵه‌ته هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پرۆژه‌یه‌كی نوێ دابنێن بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌رامبه‌ر رانه‌گرتنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
دانانی پرۆژه‌یه‌كی نوێ بۆ سزا دانانی ئیران له‌سه‌ر زاری فرانك- وولتر ستانمیر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا دوای كۆتایی هاتنی كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و روسیا و سین له شاری به‌رلین راگه‌یه‌نرا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌چێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
شایه‌نی باسه كێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران چه‌ند ساڵێكه له ئارادایه، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه ده‌ست له پیتاندنی یورانیۆم هه‌ڵگرێت و پێیان وایه ئێران له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی دروست بكات، ئێرانیش ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت كوره نه‌وه‌ییه‌كانی ئێران ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌تگوزاری و وزه‌یه و هیچ مه‌به‌ستێكی سه‌ربازیمان له‌و كاره‌دانییه. ێنج ده‌وڵه‌ته هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پرۆژه‌یه‌كی نوێ دابنێن بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌رامبه‌ر رانه‌گرتنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
دانانی پرۆژه‌یه‌كی نوێ بۆ سزا دانانی ئیران له‌سه‌ر زاری فرانك- وولتر ستانمیر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا دوای كۆتایی هاتنی كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و روسیا و سین له شاری به‌رلین راگه‌یه‌نرا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌چێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
شایه‌نی باسه كێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران چه‌ند ساڵێكه له ئارادایه، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه ده‌ست له پیتاندنی یورانیۆم هه‌ڵگرێت و پێیان وایه ئێران له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی دروست بكات، ئێرانیش ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت كوره نه‌وه‌ییه‌كانی ئێران ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌تگوزاری و وزه‌یه و هیچ مه‌به‌ستێكی سه‌ربازیمان له‌و كاره‌دانییه.