YDKnews: كۆندۆلیزا رایس ئه‌مرۆ له گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه.
دوای گه‌یشتنی كۆندۆلیزا رایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشته به‌غدا و بڕیاریشه له‌گه‌ڵ هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ كۆبێته‌وه. |