 وێنی شه‌ممه له به‌رواری 8/12/2007 له شاری جوانڕۆ به هۆی نه‌شتی گاز سروشتی له ماڵێك دا دایك و كچێك كۆچی دواییان كرد.
فاتیمه مه‌هده‌وی كچی حه‌مه‌سه‌عیدی مه‌هده‌وی و هاوسه‌ری شارامی محه‌مه‌دی و كچی ناوبراو كه ته‌مه‌نی 7 ساڵه ناوی سۆمایه و پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تاییه له رووداوی دڵته‌ێنه دا گیانیان له‌ده‌ست دا. به پێ ی هه‌واڵێك كه هه‌واڵنێرمان له شاری جوانڕۆ بۆمانی ناردوه هاتووه كه: به‌داخه‌وه پرۆژی گازكێشی شاری جوانڕۆ به ئه‌و په‌ڕی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه به‌ڕێوه چووه و بۆرییه‌كانی گاز له زۆریه‌ی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شار دا نه‌شتییان هه‌یه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی نیگه‌رانی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی شاره‌كه. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌ژمارێك له خه‌ڵك ئاگاداری‌یان داوه‌ته به‌شی ئیمه‌نی گازی شاره‌كه تاكو به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكری به‌ڵام تاكو ئه‌م كاته كه ئه‌م راپۆرته بڵاوده‌بێته‌وه هیچ وه‌ڵامێك له لایه‌ن دائیره‌ی ئیمه‌نی گازی شاره‌كه‌وه نه‌دراوه‌ته‌وه و مخابن به‌دواداچوون هێشتا ده‌ستپێنه‌كردوه. |
http://www.ydkurdistan.org/news.php?extend.167 |