ئه‌وزاعی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی گرێدراوی بارودۆخی گشتی جیهانه، ئه‌و موعادیله سیاسیهگشتیانه كه له ئاستی جیهانیدا به‌ڕێوه ده‌چێت ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیشی له‌ناوخۆوه گرتۆته‌وه، بێ چاره‌سه‌ری له ئاستی كێشه‌كانی فلستین و ئیسراییل، لوبنان، ئێراق و ئه‌فغانستان و كێشه‌ی پرۆژه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، توركیا و مه‌سه‌له‌ی كورد و له‌سه‌روه‌ی هه‌موویانه كێشه‌ی تیرۆریزم له ناوچه‌كه‌دا هه‌ر وه‌كو پێشتر به‌رده‌وام ده‌كات و هێشتا چاره‌سه‌رییان به‌دوی خۆیانه‌و نه‌هێناوه، له راستییدا ده‌بینین كه كێشه‌كان رۆژبه‌رۆژ قوڵتر وزهق تر ده‌بنه‌وه و كۆشتن و ماڵ كاولی زۆر و زۆرتر ده‌بن و ئالۆزییه‌كان له پانتاییه‌كی مه‌زن په‌ره‌ده‌ستێنێ،......