تبليغاتX
جوانڕۆ

Image and video hosting by TinyPic

 

  صفحه اصلی

  آرشیو مطالب

  پست الکترونیک

  درج در علاقهمندی ها

  تبدیل به صفحه خانگی

   پرینت از این صفحه

به‌رنامه‌ و په‌یرِه‌وی یه‌كێتی دیمۆكراتیكی كوردستا

 

تیر 1387
خرداد 1387
اردیبهشت 1387
فروردین 1387
اسفند 1386
بهمن 1386
دی 1386
آذر 1386
آبان 1386
مهر 1386
شهریور 1386

 

ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی "یه‌كێتی دیموکراتی کوردستان"
ناوه ندی هه وال YDKnews
یه کیتی دیموکراتی کوردستان-نوینه رایه تی ئورووپا
وتار و روژنامه(هیوای نوی)
مۆکریان
کرماشان(کۆمیته‌ی 1)
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ باوه‌جانی
ژیله‌مۆ( هۆنراوه‌ )
مه‌ریوان
سه‌لاسی باوه‌جانی
هه‌ورامان
به‌رنامه‌ و په‌یرِه‌وی یه‌كێتی دیمۆكراتیكی كوردستان
برنامه و اساسنامه اتحادیه دمکراتیک کردستان
سنندج در تصویر
گذار، پیش به سوی دمکراسی
کلاوروژنه
قه له م
کوردان نیت
کوردستان نیت
ولاتپاریز
ناوه ندی چاک
لاوانی هه ورامان
زنان مریوان
یه‌ده‌ک نیوز
جامعه وبلاگ نويسان

 

به‌رنامه‌ و په‌یرِه‌وی یه‌كێتی دیمۆكراتیكی كوردستان

 


به‌ ده‌ستپێكردنی سه‌ده‌ی 21، خولێكی نوێ به‌ ناوی خولی شارستانیه‌تی دیمۆكراتیك هاتۆته‌ ئاراوه‌ و سه‌رهه‌ڵدانی شۆرِشی زانست­_ته‌كنه‌لۆژیا وه‌كو بناغه‌ی ئه‌م خوله‌ گۆرِانكاری ریشه‌یی له‌ پێكهاته‌ ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كه‌لتووریه‌كان پێك هێناوه‌. پێشكه‌وتنه‌كانی زانست و په‌یوه‌ندی بۆ هه‌مووان ئه‌و هه‌له‌ی ره‌خساندوه‌ كه‌ هه‌ر چه‌شنه‌ زانیاریه‌ك به‌ ده‌ست بهێنن و به‌ سه‌رده‌می سنووردار كردنی زانیاریه‌كان بۆ چینێكی كه‌مینه‌ كۆتایی بهێنن. به‌م جۆره‌ ده‌روویه‌ك كراوه‌ته‌وه


ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در پنجشنبه بیست و نهم شهریور 1386 و ساعت 1:4 لینک


سیاسه‌تمه‌دار له‌به‌رده‌م ده‌مارگرژی ئیدۆلۆژیكی دا

 


 سیاسه‌تمه‌دار له‌به‌رده‌م ده‌مارگرژی ئیدۆلۆژیكی دا

سیاسه‌ت و كه‌سایه‌تی سیاسی دوو وشه‌ی په‌یوه‌ندی دارو هه‌ڵقۆڵاون له‌ ناخی یه‌كتر دا و په‌یوه‌ندی بنه‌رِه‌تی هه‌ركام له‌ ئه‌م دوو وشه‌یه‌ ئه‌بێ به‌ هۆی پاراوبوونی ئه‌وی تر، به‌ڵام ئێمه‌ چ پێناسه‌یه‌كامان بۆ سیاسه‌ت وكه‌سایه‌تی سیاسی هه‌یه‌ و له‌ نێوانه‌ش دا سه‌ركه‌وتوترین كه‌سایه‌تی سیاسی چ كه‌سایه‌تیه‌كه‌ و ئه‌توانی چه‌نده‌ كاریگه‌ر بێت و ئایا ئێمه‌ی كورد چه‌نده‌ توانیومانه‌ كه‌ كه‌سایه‌تی خۆمان وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی واقع بیین په‌روه‌رده‌ بكه‌ین تا له‌ ئه‌و بواره‌ی كه‌ تیایدا سیاسه‌ت ده‌كه‌ین سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست ...
 


ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در چهارشنبه بیست و هشتم شهریور 1386 و ساعت 22:24 لینک


هه‌رِه‌تی گه‌نجی و سه‌ره‌تا بۆ سیسته‌م وه‌رگرتن رزگار جوانرۆ

 


ئه‌وروكه‌ هه‌مووان ئه‌وه‌ باش ده‌زانین كه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه‌ دێنه‌ ناو ریزه‌كانی شۆرِشه‌وه‌ و ده‌س ئه‌كه‌ن به‌ خه‌بات و تێكوشان به‌رانبه‌ر به‌ ئه‌و رژێمه‌ داگیر كه‌ره‌ی كه‌ هه‌موو مافێكی سیاسی و كولتووری و ئابوری و ...هتد وه‌ك مرۆڤێكی خاوه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ست لێ گرتوون ، به‌ر له‌ هه‌موو شتێك له‌ سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و هه‌سته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌یه‌ كه‌ به‌ دور له‌ هه‌ر جۆره‌ دگمایه‌كی ئایینی و ناوچه‌یی و عه‌شیره‌ئیه‌.

 واتا ئه‌وان وه‌كوو گه‌نجێكی كورد هه‌ست به‌ ...


ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در چهارشنبه بیست و هشتم شهریور 1386 و ساعت 22:21 لینک


ئۆپۆزیسیۆنی كوردی و ره‌وشی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان

 


ئاورِدانه‌وه‌یه‌كی قووڵ وبێ لایه‌ن له‌مێژووی خه‌بات و ساڵه‌كانی تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی روونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ره‌وشی سیاسی ناوخۆیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیست و ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك تاكو هه‌نووكه‌شی له‌گه‌ڵ بێ، كاریگه‌ری ئه‌وتۆی هێزولایه‌نه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی له‌چوارچێوه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سه‌ڵاتی باڵاده‌ست واته‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌سه‌ر نه‌بووه‌. ئه‌گه‌رچی ره‌وشی سیاسی ناوخۆ ده‌بوایه‌ وده‌شبێ ...


ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در چهارشنبه بیست و هشتم شهریور 1386 و ساعت 22:19 لینک


وه‌ڵامێك بۆ یان بروما و تیموتی گارتواش

 


دوایین قسه‌كانی پاسكال برۆكنێر سه‌باره‌ت به‌ جیاوازی كه‌لتوری.

هه‌ر باس و به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌یه‌كی بیرۆكه‌كان،هێز و توانایی و گونجایشی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌.ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سانی دیكه‌ ناره‌زا بن و له‌م ره‌وته‌ دا خۆیان رێكنه‌خست بێت.دوایین قسه‌كانی له‌ سه‌ر كتێبی (تاوان له‌  ئامستردام)دا بووه‌ هۆی ورۆژاندن و نیشان دانی دیفكێكسی زۆر كه‌س له‌ ئه‌ورووپا و ئامریكا و ئیسرائیل و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.من پێم وایه‌ باس و بۆچوونه‌كانی من لانی كه‌م له‌م بواره‌ دا (ریفكێكسی ده‌وروپشت)كاریگه‌ری ...



ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در چهارشنبه بیست و هشتم شهریور 1386 و ساعت 22:16 لینک


له‌ژیانێكی زۆره‌ملێ دا مێردكردنیش زۆره‌ملێ بێ؟! به‌شی یه‌كه‌م

 


ئه‌گه‌ر ده‌سڵاتمان بێت و دیارده‌كانی رۆ‍‍‍‍‍‍ژهه‌ڵاتی ناورِاست شی بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌وكات به‌ ده‌سهێنانی رێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ژن ، یه‌كێك له‌‌ خاڵه‌ بنه‌رَه‌تیه‌كانه‌. كێشه‌ی زاڵ بوونی پیاو نه‌ ته‌نیا به‌ په‌ره‌ پێدانی كه‌وشه‌نی خۆی له‌ به‌شێك له‌ كومه‌ڵگه‌ دا سنووردار بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ پیلانی خواستن و چه‌وساندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی ژن... 



ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در چهارشنبه بیست و هشتم شهریور 1386 و ساعت 22:12 لینک


ئایا یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان توانیویه‌تی بۆشایی كاروخه‌بات له‌ ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی كور

 


به‌ درێژای مێژووی پرِ له‌ كه‌ندوكۆسپی كاروخه‌باتی سیاسی- نه‌ته‌وه‌یی له‌ كوردستان و به‌تایبه‌تی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا ، ناوچه‌/ناوچه‌گه‌لێك به‌رده‌وام ، بێبه‌ش له‌ تێكۆشان و چالاكی و خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی بوونه‌ یاخود كاروخه‌باتی حێزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌و ناوچانه‌دا ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بوایه‌ نه‌بووه‌، یا به‌وئه‌وه‌ شێوه‌یه‌ به‌رچاو نه‌بووه‌ و به‌باشی به‌رِێوه‌نه...

 


ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در شنبه بیست و چهارم شهریور 1386 و ساعت 21:21 لینک


پێتان وایه‌ چه‌نده‌ مرۆڤ بوونتان هه‌ست كردوه‌؟/.ئا:شه‌مزاو كورد s

 


ئێمه‌ پێمان وایه‌ كه‌ ئۆمێد،شادی و ئاسایش سێ واقیعییه‌تی مێژوویین كه‌ زۆر جار كاریگه‌ریان له‌ سه‌ر نێه‌.كه‌وا بوو ئێمه‌ بۆ روون تر كردنه‌وه‌ی ئه‌م واقیعییه‌ته‌ یا ره‌د كردنه‌وه‌ی،به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆسوڵی وبه‌ پێ ی شێواز ناسی زانستی مێژوویی له‌ سه‌ر یان داده‌دوێن:

(1 ئایین یا مه‌زهه‌بێكی تایبه‌ت:ئه‌گه‌ر ئێوه‌ موسلمان و دادوه‌ر بن بێگومان دان به‌و راستیه‌ ده‌نین كه‌ له‌ سه‌راسه‌ری مێژوودا كه‌سانێك هه‌بوون كه‌ له‌ ئۆمێد و شادی و ئاسایش دا ژیاون.ئه‌مه‌ له‌ حالێك دابووه‌ كه‌ موسلمانیش نه‌بوون ،ئه‌گه‌ر ئێوه‌ مسیحی بن و دادوه‌ر جارێكی دیكه‌ بۆتان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ له‌ سه‌راسه‌ری مێژوودا كه‌سانێك به‌ رۆحێكی ئاودان ژیان، واته‌ سێ ...


ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در شنبه بیست و چهارم شهریور 1386 و ساعت 21:18 لینک


چه‌ك له‌ چه‌شنی كۆماری ئیسلامی ، ئه‌ویش له‌چاكه‌كانی

 


به‌ درێژای مێژووی پرِ له‌ كه‌ندوكۆسپی كاروخه‌باتی سیاسی- نه‌ته‌وه‌یی له‌ كوردستان و به‌تایبه‌تی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا ، ناوچه‌/ناوچه‌گه‌لێك به‌رده‌وام ، بێبه‌ش له‌ تێكۆشان و چالاكی و خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی بوونه‌ یاخود كاروخه‌باتی حێزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌و ناوچانه‌دا ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بوایه‌ نه‌بووه‌، یا به‌وئه‌وه‌ شێوه‌یه‌ به‌رچاو نه‌بووه‌ و به‌باشی...

 


ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در شنبه بیست و چهارم شهریور 1386 و ساعت 21:10 لینک


پێویستی به‌ره‌ یان ئه‌و چه‌شنه‌ بیرۆكه‌یه‌ كه‌ ئۆبژه‌كتیڤ یه‌كێتیه‌كی سیاسی سازكات چیه‌ ؟ ئاسۆ باو

 


 ده‌بێ له‌ ده‌سپێكه‌وه‌ وشه‌كان به‌م جۆره‌ رێكبخه‌ین كه‌ له‌ئه‌ساس دا پرس/پرسگه‌لێك ساز بێت. كه‌واته‌ به‌ره‌ یا هه‌ربیرۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوچه‌شن به‌چ مه‌به‌ستێك ساز ده‌بێ؟ یان حیزبه‌كان به‌چ ئامانج و مه‌به‌ستێكی مادی و رۆحی ده‌یانه‌وێ له‌ پێكهێانی ئه‌م به‌ره‌یه‌ دا به‌شدار بن یان به‌شداری له‌ به‌ره‌یك دا بكه‌ن؟ یا به‌چ مه‌به‌ستێك نایانه‌وێ له‌ پێكهێنانی به‌ره‌ دا یاخود به‌شداری كردن له‌به‌ر دا رۆڵ بگێرِن؟ وپرسگه‌لێكی هاوچه‌شن كه‌ زۆر به‌ساكاری ده‌توانێ رێنوێنی ئێمه‌ بێت بۆ گه‌یشتن به‌وه‌ڵامی پێویست و ئه‌وه‌ی كه‌ بتوانین تاوتوێیه‌كی گشتگیر له‌ئاست حیزبه‌كان وداهاتووی كوردستان(رۆژهه‌ڵاتی كوردستاان) بخه‌ینه‌...


ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در شنبه بیست و چهارم شهریور 1386 و ساعت 21:7 لینک


كه‌لتووری ته‌سلیم، قه‌بووڵكردنی زۆره‌ملێ و فه‌رمان په‌رستی /عه‌زیزی عه‌زیزی

 


به‌ داخه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی وه‌ك قه‌بووڵكردنی زوڵم و زۆری و كه‌لتووری ته‌سلیم و ملدانه‌واندن یه‌كێك له‌و خاڵانه‌یه‌ كه‌ له‌ حه‌وزه‌ی سیاسه‌ت دا هۆكاری له‌ ئه‌كتیڤ كه‌وتن مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانه‌، بۆ وێنه‌: به‌ شێوه‌یه‌ك به‌شداری نه‌كردن له‌ چاره‌نووسی خۆ دیاری كردنی سیاسی و به‌ده‌ست هێنانی مافی كۆمه‌ڵایه‌تی و ریزلێنان بۆ یه‌كسانی و داده‌په‌روه‌ری و ئازادی راگه‌یاندنه‌كان به‌ گشتی.ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ نه‌ به‌ وته‌ی یه‌ك یا دوو كه‌س و كه‌سایه‌تی به‌ڵكو بیروبۆچوونی زۆرێك له‌ خاوه‌ن بیرو و بیرۆكه‌كانن كه‌ ئه‌وان له‌و برِوایه‌ دان كه‌ ئه‌مه‌ به‌گشتی تایبه‌ته‌مه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتیه‌ و تیۆری ئستیبدادیش به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ سه‌ری سووره‌. ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار له‌ لایه‌ن كارل ماركسیشه‌وه‌ و دواتر له‌ لایه‌ن ویتفوگل باسی له‌ سه‌ر كرا و بیرۆرِای له‌ سه‌ردرا. ئه‌مه‌ ن...
 



ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در شنبه بیست و چهارم شهریور 1386 و ساعت 20:45 لینک


ئاپارتایدی ره‌گه‌زی /به‌شی سێهه‌م/ئاسۆ باوه‌جانی

 


ئاپارتایدی ره‌گه‌زی /به‌شی سێهه‌م/ئاسۆ باوه‌جانی

 Babacani_aso@yahoo.com

 

"تێرامانی كۆمه‌ڵگه‌ سه‌باره‌ت به‌ نابه‌رابه‌ری ره‌گه‌زی له‌ ئێران"

ناوه‌نده‌كانی ئابووری وه‌ك ناوه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تی مودێرن(ئیشتغاڵ)

ناوه‌نده‌كانی ئابووری وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێ له‌كومه‌ڵگه‌ دا سه‌یر ده‌كرێن. كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتن و هاتنه‌ ئاراوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌یی هاته‌ گورِێ. له‌ ده‌ره‌نجام دا پاش كۆتایی به‌سه‌خڵه‌تی و كێشه‌كێشێك به‌ سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئابووری دا زاڵ بوو. به‌ هۆكار گه‌لی جیاواز ئه‌م سازمانانه‌ بوونه‌ خاوه‌ن یاسا و رێسای گونجاو. كه‌ له‌ گه‌ڵ دۆخی ژیانی ئه‌مرِۆیی دا سازگار و ته‌با بوون.بۆ وێنه‌ ده‌توانین له‌م چه‌شنه‌ یاساگه‌له‌ ناو ببه‌ین وه‌كو: كات ژمێری كار، میزانی مووچه‌، رۆژانی پشوو، كشانه‌وه‌ له‌كار به‌هۆی جیاواز، و یارمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و زۆر شتی دیكه‌ كه‌ هه‌موویان. به‌م شێوه‌یه‌ ساز بوون و ده‌ست نیشان كران. م و له‌ مه‌نافع و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گشتی و حقوقی كه‌سانی دیكه‌ نه‌بێ هه‌ڵێبژێرێت.كه‌وابوو له‌ ناوبه‌ری ژن و پیاودا به‌رابه‌ر هه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت گه‌ره‌نتیش....

 

 


ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در شنبه بیست و چهارم شهریور 1386 و ساعت 20:41 لینک


ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به‌ پارێزه‌ری نامووسی خه‌ڵك داده‌نێن...........................................

 


سیستمی كۆماری ئیسلامی به‌ دوور له‌ هه‌ر پره‌نسێپیكی مافی مرۆڤ و پێوانه‌كانی دیموكراسی به‌ قیتۆدو رێكاره‌ جۆرا و جۆره‌ سیاسیه‌كانیه‌وه‌ تێدىكۆشێ قه‌واره‌ی ئایدۆلۆژی خۆی به‌ سه‌ر بیرورِا و زه‌ینی كۆمه‌ڵگا و تاكی نێو كۆمه‌ڵگا دا بسه‌پێنێ.ده‌ره‌وه‌ی ئایدۆلۆژیه‌ دارِزاوه‌ كه‌ هه‌ر لایه‌كی پینه‌ ده‌كه‌ن شوێنی تر ده‌درِێ،هه‌ر چه‌شنه‌ بیر كردنه‌وه‌ ونێرینی تر ...


ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در یکشنبه هجدهم شهریور 1386 و ساعت 19:57 لینک


دوو ساڵ به‌ سه‌ر یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان دا تێپه‌رِی

 


دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ به‌رواری ۲۰۰۵/۵/۲۰ ته‌یی كۆنگره‌یه‌ك كه‌ زۆر لایه‌ن و كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌شدارببوون یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان حزوری هه‌مه‌ لایه‌نه‌ی خۆی له‌ گۆرِه‌پان و ساحه‌ی سیاسی كوردستان و ئێران راگه‌یاندو به‌شێوه‌ی فه‌رمی و ئاشكرا خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی به‌پێی پێرِه‌و و


ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در یکشنبه هجدهم شهریور 1386 و ساعت 19:49 لینک


ئایا ژنان هیچ ده‌سكه‌وتێكیان هه‌بووه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌لآتی كۆماری ئیسلامی ئێران دا؟ /ن/عه‌لی ئه‌كبه‌ر

 


ژنانی ئێران خه‌باتء شۆرِشی فیمینیزمی خۆیان له‌ سه‌رده‌می شۆرِشی (مه‌شروتییه‌ت) ده‌ست پێكردوه‌ء په‌ره‌یان به‌و شۆرِشه‌ بێ وچانه‌ داوه‌. ژنانی ئێران له‌ گۆشه‌ گۆشه‌ی ئه‌و جۆگرافیایه‌دا هه‌ر كامه‌یان به‌ نۆره‌ی خۆیان رۆڵیان هه‌بووه‌ء له‌ شۆرِشء نارِه‌زاییه‌كاندا ره‌وشی
ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در یکشنبه هجدهم شهریور 1386 و ساعت 19:45 لینک


ریفۆرم له‌ ئایین دا به‌ چ واتایه‌ك دێت؟/شه‌مزاو كوردSh_kurd2002@yahoo.com

 


له‌ پرۆسه‌ی ریفۆرمیزه‌ كردنی ئایین دا زۆرینه‌ی خه‌ڵك و زانایانی ئایینی رێككه‌وتوون، به‌ڵام له‌وه‌دا كێشه‌ و له‌مپه‌ر دێته‌ئاراوه‌ كه‌ چ به‌شێك له‌ ئایین ده‌بێ ریفۆرمیزه‌ بكرێت؟ یان چ به‌شێكی ئایین گونجاوه‌ و توانایی هه‌ڵگرتنی ریفۆرمی تێدایه‌؟ یاخود چ به‌شێكی ئایین تووشی فه‌ساد و لاره‌رِێ هاتووه‌؟ ئه‌م پرسیارانه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایین ده‌بێت ده‌ستی تێدرابێت و به‌لارا دا ...
ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در یکشنبه هجدهم شهریور 1386 و ساعت 19:39 لینک


كه‌لتووری ته‌سلیم، قه‌بووڵكردنی زۆره‌ملێ و فه‌رمان په‌رستی /عه‌زیزی عه‌زیزی

 


به‌ داخه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی وه‌ك قه‌بووڵكردنی زوڵم و زۆری و كه‌لتووری ته‌سلیم و ملدانه‌واندن یه‌كێك له‌و خاڵانه‌یه‌ كه‌ له‌ حه‌وزه‌ی سیاسه‌ت دا هۆكاری له‌ ئه‌كتیڤ كه‌وتن مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانه‌، بۆ وێنه‌: به‌ شێوه‌یه‌ك به‌شداری نه‌كردن له‌ چاره‌نووسی خۆ دیاری كردنی سیاسی ..... 
ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در یکشنبه هجدهم شهریور 1386 و ساعت 19:33 لینک


به‌ڕێزعوسمان جه‌عفه‌رى: هیَزو حیزبه‌ كوردییه‌كان له‌ رۆژهه‌لاَتى كوردستان له‌رِووداوه‌كان به‌جیَماون

 


بارودۆخى سیاسى ئیَران تووشى قه‌یران بووه‌ و لیَره‌و له‌ویَش ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌نزیك ماوه‌دا ده‌یه‌ویَت رژیَمى ئیَران بگۆرِیَت، بۆ قسه‌و باسكردن له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره‌و رۆڵى پارته‌ كوردییه‌كان له‌م نیَوه‌نده‌دا، ئه‌م دیمانه‌یه‌مان ئاماده‌كرد له‌گه‌ڵ (عوسمان جه‌عفه‌رى) سكرتیَرى یه‌كیَتى دیموكراتى كوردستان (رۆژهه‌لاَت). .


ادامه مطلب

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در شنبه هفدهم شهریور 1386 و ساعت 20:23 لینک


ئاپارتایدی ره‌گه‌زی /به‌شی سێهه‌م/ئاسۆ باوه‌جانی

 


ئاپارتایدی ره‌گه‌زی /به‌شی سێهه‌م/ئاسۆ باوه‌جانی Babacani_aso@yahoo.com "تێرامانی كۆمه‌ڵگه‌ سه‌باره‌ت به‌ نابه‌رابه‌ری ره‌گه‌زی له‌ ئێران" ناوه‌نده‌كانی ئابووری وه‌ك ناوه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تی مودێرن(ئیشتغاڵ) ناوه‌نده‌كانی ئابووری وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێ له‌كومه‌ڵگه‌ دا سه‌یر ده‌كرێن. كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتن و هاتنه‌ ئاراوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌یی هاته‌ گورِێ. له‌ ده‌ره‌نجام دا پاش كۆتایی به‌سه‌خڵه‌تی و كێشه‌كێشێك به‌ سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئابووری دا زاڵ بوو. به‌ هۆكار گه‌لی جیاواز ئه‌م سازمانانه‌ بوونه‌ خاوه‌ن یاسا و رێسای گونجاو. كه‌ له‌ گه‌ڵ دۆخی ژیانی ئه‌مرِۆیی دا سازگار و ته‌با بوون.بۆ وێنه‌ ده‌توانین له‌م چه‌شنه‌ یاساگه‌له‌ ناو ببه‌ین وه‌كو: كات ژمێری كار، میزانی مووچه‌، رۆژانی پشوو، كشانه‌وه‌ له‌كار به‌هۆی جیاواز، و یارمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و زۆر شتی دیكه‌ كه‌ هه‌موویان به‌م شێوه‌یه‌ ساز بوون و ده‌ست نیشان كران. به‌ڵام له‌ سه‌ر كێشه‌ی یاسا و نایاسایی له‌ ناوه‌نده‌كانی ئابووری وه‌ك وتمان ئیشتغاڵ به‌ هه‌موو جۆری خۆیه‌وه‌,ده‌بێ له‌ نێوان دوو یاسا به‌ شێوه‌ی رواڵه‌تی جیاوازی دانێن.یه‌كه‌م : ئه‌م یاساگه‌له‌ی وه‌ك چاودێرێك به‌ سه‌ر ئیش و كاردا تاراده‌یه‌ك جیاوازی ره‌گه‌زی تێدا به‌ دی ده‌كرێ، ژن و پیاو به‌ پێی یاسای كار وه‌ك یه‌ك ده‌بینرێن. دووهه‌م: ئه‌مه‌یان چاودێر و په‌یوه‌سته‌ به‌ خانه‌واده‌، كه‌ راسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌خاته‌ سه‌ر كار و گه‌ردووپه‌رِی كاری ژنان.له‌م به‌شه‌ دا نابه‌رابه‌ری نێوان ژن و پیاو ده‌بینرێت به‌ڵام وێرِای تێرِامان و باوه‌رِهایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئه‌م نابه‌رابه‌ریه‌ سه‌رچاوه‌ی كه‌لتوور و ئیدیۆلۆژیای كۆمه‌ڵگه‌یه‌، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ كه‌ پاڵپشت و پێداگره‌ له‌ سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌. له‌ ده‌سپێك دا چاوێك به‌ یاسا و رێسای كار دا ده‌خشێنین، له‌ یاسای ئه‌ساسی دا به‌رابه‌ری ماده‌ی 28،هه‌ر مرۆڤێك یان هه‌ر كه‌سێك بۆی هه‌یه‌ كه‌ كار و شوێنێك كه‌ پێی خۆشه‌ و پێچه‌وانه‌ی ئیسلام و له‌ مه‌نافع و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گشتی و حقوقی كه‌سانی دیكه‌ نه‌بێ هه‌ڵێبژێرێت.كه‌وابوو له‌ ناوبه‌ری ژن و پیاودا به‌رابه‌ر هه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت گه‌ره‌نتیش كراوه‌. جیاوازییه‌كی دیكه‌ له‌ دادوه‌ری دایه‌ كه‌ له‌ سه‌ر ئه‌ساسی ره‌وه‌ته‌ی 163 دا تایبه‌تمه‌ندی و مه‌رجه‌كانی یه‌ك دادوه‌ر به‌ پێی یاسای ئایینی و فه‌قی و له‌ لایه‌ن یاساوه‌ ده‌ست نیشان ده‌كرێت. و هه‌لومه‌رجی هه‌ڵبژاردن لێره‌ دا به‌س بۆ پیاوانه‌. یان پاشان له‌ هێزی سه‌بازی دا ژنان له‌ كه‌رتی ته‌ندروستی و ده‌رمانی ده‌بێ به‌شدار بوون. نابه‌رابه‌ری دیكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئه‌منیه‌تی ئیجتماعی وخێزانداری و یارمه‌تی بۆ منداڵانیان به‌ پێی ماده‌ی 58ی یاسای ته‌ئمینی ئیجتماعی، ئه‌گه‌ر چی له‌ ماده‌ی 54ی دا ، باسێكی له‌ ره‌گه‌ز نه‌كردووه‌ به‌ڵام وه‌ك ماده‌ی 58 ده‌ڵێ: تاكه‌كانی خانه‌واده‌ چین به‌ندی ده‌كات و به‌ش به‌شیتان ده‌كات و بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتنی پیاوان له‌ مافی ته‌ئمینی ئیجتماعی یان بیمه‌ی ژیان،مه‌رجه‌هایه‌ك دانراوه‌.وه‌ك هه‌موو چه‌شنه‌ پێویستی و ژیان له‌ لایه‌ن ژنه‌وه‌ بۆ پیاوه‌كه‌ دابین بكرێت، پیاو ته‌مه‌نی ده‌بێت له‌ سه‌ره‌وه‌ی 60 ساڵ بێت، با به‌پێ ی برِیاری لیژنه‌ی دكتۆران توانایی كاركردنی نه‌بێ و بسه‌لمێت. پاشان ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ژنه‌وه‌ منداڵانی خانه‌واده‌ بێمه‌كرا بوون له‌ حاڵه‌تێك دا منداڵان ده‌توانن له‌ مووچه‌ی كۆچی دوایی دایكیان كه‌ڵك وه‌ربگرن له‌ مه‌رجه‌كانی سه‌ره‌وه‌یان هه‌بێت و پاشان باوكیان به‌ هه‌مان شێوه‌ كۆچی دوایی كرد بێت.پاشان له‌ یاسای یارمه‌تی دانی منداڵان و به‌گشتی خانه‌واده‌ دا له‌ لایه‌ن ژن و پیاوه‌وه‌ ته‌وه‌ره‌هایه‌ك دانراوه‌ كه‌ له‌كۆتایی دا به‌ شێوه‌ی یاسایی مووچه‌ی ژن و پیاو له‌ ئه‌گه‌ری كاری یه‌كسان دا كه‌م ده‌بێته‌وه‌. پاشان یاساكانی زاڵ به‌سه‌ر خانه‌واده‌ دا كه‌وه‌ك باسمان كرد سه‌چاوه‌ی بیرورِای و بناغه‌ی ئیدیۆلۆژیایی ئایینی هه‌یه‌ جارێكی دیكه‌ رێگره‌ له‌ به‌رده‌م كاروباری ژنان دا. به‌ پێی ماده‌ی 1117ی یاسای مه‌ده‌نی"مێرد ده‌توانێ رێگربێت له‌ به‌رده‌م ئه‌نجامی هه‌كارێك كه‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و مه‌نافعی خانه‌واده‌ بێت له‌ لایه‌ن ژنی ماڵه‌وه‌". كه‌وابوو پیاو ره‌زامه‌ندی له‌ سه‌ر كاری ژن ده‌رده‌برِێ و ئه‌وكات ژن ده‌توانێ هه‌ڵیبژێرێت. ئه‌مه‌ له‌ حاڵه‌تێك دایه‌ كه‌ ئه‌م یاسایه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی و نیه‌. كه‌واته‌ ژن له‌ سه‌ر كاری مێرده‌كه‌ی ره‌زامه‌ند بێت. پاشان یاسای 1106 و 1119ی مه‌ده‌نی، دابین كردنی بژیوی ژیان به‌ هه‌موو چه‌شنێكی خۆیه‌وه‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی پیاوه‌وه‌. له‌ ماره‌برِین دا نه‌فه‌قه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی پیاو،به‌ هه‌مان شێوه‌ نه‌فه‌قه‌ی منداڵان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی باوك، پاش كۆچی دوایی باوك له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكدا كه‌ توانایی ئه‌نجامی كاری نه‌بێت دوای ته‌با بوونێك ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی باپیری (باوكی) منداڵانه‌وه‌. پاشان له‌ ماده‌ی 1105 یاسای مه‌ده‌نی دا سه‌رۆكایه‌تی خانه‌واده‌ خراوه‌ته‌ سه‌رشانی باوك، له‌ په‌یوه‌ندی ژن و مێرددا به‌ هه‌مان شێوه‌ سه‌رۆكایه‌تی و به‌رِێوه‌بردنی خانه‌وه‌اده‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مێرده‌.به‌گشتی یاسا و رێساكان كه‌ش و هه‌وایه‌كی ناله‌باری كه‌لتووری و تێرامنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت ساز ده‌كه‌ن. به‌ هه‌مووی ئه‌مانه‌ رێژه‌ی به‌شداری ژنان له‌ كار و ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تی دا زۆر زۆر له‌ رێژه‌ی پیاوان نزمتره‌، ژنان زۆرتر مامۆستای قوتابخانه‌ و له‌ به‌شه‌كانی ته‌ندورستی و خسته‌خانه‌كان دان، له‌ كه‌رتی تایبه‌تی دا زۆر به‌ده‌گمه‌نن ، ئه‌وه‌یش وه‌ك باسمان كرد ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ كه‌لتوور و داب و نه‌ریتی زاڵ به‌ سه‌ر خانه‌واده‌ و له‌ قیاسێكی گه‌وره‌تر دا كۆمه‌ڵگه‌ كه‌ بۆ وێنه‌ له‌به‌ر زۆر و كارێگه‌ری زۆری ئه‌م داب و نه‌ریتانه‌ هێشتاش ژنان له‌ زۆر پێگه‌ و پله‌ی به‌رزی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی خۆیان دوور ده‌كه‌نه‌وه‌. وێرِای ئه‌مه‌ ئه‌ركی سه‌رشانی ژنان له‌ ماڵدا، واته‌ چاودێری و په‌روه‌رده‌ی منداڵان و جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌ پێویسته‌كانی خێزان، ده‌رفه‌تی سه‌رقاڵ بوون به‌ ئیش و كاری دیكه‌یان پێنادات و ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ژنان پاره‌ و دراوێك كه‌ خه‌رجی بژیوی ژیان ده‌بێت له‌ ئه‌ستۆی خۆیانی نه‌بینن و به‌م پێیه‌ش ئه‌مه‌ پیاوانن كه‌ ده‌بێ داهاتی خێزان دابین بكه‌ن. به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی به‌شداری بوونی ژنان له‌ كاری به‌رِیوه‌بردن دا ده‌توانین بڵێن له‌ ئاستێكی زۆر نزم دایه‌. هۆی ئه‌مه‌ش زۆر كه‌س ده‌گه‌رِێننه‌وه‌ بۆ ئاستی خوێنده‌واری ژنان كه‌ ته‌بعه‌ن ده‌بێ له‌ خواره‌وه‌ی پیاوان بێت. به‌ڵام ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌یه‌، ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان پیشانیداوه‌ 80 له‌ سه‌دی ژنانی خوێنده‌وار و به‌شدار له‌ كاروباری ئیداری و حكومه‌ی دا ئاستی باشی خوێنده‌وارییان هه‌یه‌، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێ له‌ سه‌ر ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ شكمان هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌ه‌وی فه‌قه‌ت 5 له‌ سه‌دی ئه‌و خاوه‌ن پله‌ی خوێنده‌اریانه‌ له‌ كاروباری به‌رِێوه‌بردن دان. ئه‌مانه‌ هه‌موو ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ زاڵ بوونی ده‌سه‌ڵات و سه‌ده‌مێك كه‌ خاون برِیار و ... به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پیاوانن كه‌وابوو كێشه‌ ژنان نه‌كو له‌ ته‌وه‌ری كار و گه‌ڵاڵه‌ و وه‌گرِ خستنی توانایی و مێشكی خۆیان به‌ مه‌به‌ستی به‌رهه‌م هێنانی و خوڵقاندن له‌ زه‌مینه‌ی نوێ و پێویست دا وه‌گرِ ناخرێ به‌ڵكو به‌ كاروباری ناو ماڵ وخێزان و مناڵان و .....هتد سه‌رقاڵ ده‌بن جا ئێمه‌ ژنێكی وه‌هاش ته‌سه‌ور كه‌ین كه‌ وه‌ك ژنه‌ به‌رِێوه‌ربه‌رێك ده‌توانێ كار بكات جا به‌ بیری ئێوه‌ به‌ هه‌موو كێشه‌كانی خێزانی و ماڵ و ... ده‌رفه‌تی بۆ گه‌شه‌ كردن و به‌رز كردنه‌وه‌ ئاستی زانایی و پیگه‌ و پله‌ی پێویستی هه‌یه‌؟ یاخود ره‌زامه‌ندی پیاوان بۆ سه‌قاڵ بوونی ژنان بۆ كاری دڵخواستی خۆیان له‌مپه‌رێكی زۆر گه‌وره‌یه‌. هه‌مووی ئه‌مانه‌ ده‌ست به‌ ده‌ستی یه‌كه‌وه‌ ده‌ده‌ن و له‌كار كشانه‌وه‌ی خێرای ژنان دێننه‌ ئاراوه‌. ئاورِ دانه‌وه‌یه‌ك بۆ كێشه‌ی ئه‌وه‌ توێژه‌ ژنانه‌ی كه‌ به‌ شێوی نێوه‌ وه‌خت كار ده‌كه‌ن و داهاتووی كاری ئه‌وان، كێشه‌ی ژنان له‌ دامه‌زراوه‌ جۆراجۆره‌كان و میدیا گشتییه‌كان، به‌ تایبه‌ت ته‌له‌فزیۆن(ژنان ده‌بێ لانی كه‌م له‌ ژێر چاودێری پیاوێك كاری خۆیان ئه‌نجام بده‌ن)، به‌گشتی به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر كورت و پێرست وار ئه‌مه‌ به‌شه‌ێك له‌ كێشه‌كانی ژنان بوو كه‌ تایبه‌ت له‌ شوێنی كار پێوه‌ی سه‌رقاڵن و به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی بنه‌گر بووه‌ و هێشتا هه‌ژمارێكی زۆری ژنان خۆشیان له‌و باوه‌رِه‌ دا نین كه‌ شورِشێكی ته‌یار كراوی و هه‌مه‌ لایه‌نی خۆیان له‌ شێوه‌های جۆراجۆر و مه‌ده‌نییانه‌ راگه‌یانن و جێگیری كه‌ن.

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در شنبه هفدهم شهریور 1386 و ساعت 20:18 لینک


جوانڕۆ : منداڵانی شاهۆ

 


منداڵانی شاهۆ

نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در شنبه هفدهم شهریور 1386 و ساعت 3:30 لینک


template desinged Bye http://rss.blogfa.com