سه‌ردانی وه‌فدێكی بالاَی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان له باره‌گای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران

له رێكه‌وتی 12 ژه‌وئه‌نی ساڵی2008.ز به‌رامبه‌ر به 23جۆزه‌ردانی ساڵی 2708 كوردی, وه‌فدێكی بالاَی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان به بانگهێشتی فه‌رمی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران سه‌ردانی باره‌گای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانی له زرِگوێزه‌ڵه كرد.
وه‌فدی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتبوو له به‌رِێز مامۆستا"عوسمانی جه‌عفه‌ری" سكرتێری گشتی به هاورِێیه‌تی به‌رِێزان یوسف حاته‌می و موحسین باوه‌جانی و زه‌كه‌ریا محه‌مه‌دی كه له لایه‌ن به‌رِێزان "عه‌بدوڵلاَی موهته‌ده‌ی" سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه و كاك نه‌جمه گوڵپه‌روه‌ر ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و هه‌روه‌ها ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی، ره‌سوڵ عه‌لیدوست، ماجید پاشایی و ساڵح شه‌ریفی له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌خێرهاتنیان لێكرا.
له‌م كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌دا پێشهات و رووداوه‌كانی ئه‌م دوواییه‌ی جیهان وناوچه‌كه و ئێران باسی له‌سه‌ر كرا، كێشه و گرژییه ناوخۆییه‌كان له ئێران كه به هۆی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی به‌رنامه‌ی روون و درێژه‌خایه‌نی دوڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد و ئابلۆقه‌ی ئابووری رۆژئاوا و ئورووپا هاتۆته ئاراوه ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی باس و گفتوگۆبوو. هه‌روه‌ها بوردوومانه‌كانی سه‌رسنوری هه‌رێمی كوردستان كه لایه‌ن هێزه‌كانی حوكومه‌تی ئیسلامییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت مه‌حكوم كرا و هۆكار و پاڵپێوه‌نه‌ره‌كانی ئه‌م هێرشه‌ش باسی له‌سه‌ر كرا.
پێگه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی رۆژهه‌لاَت به نیسبه‌ت ئێران و ناوچه‌كه هه‌ڵسه‌نگێدندرا و هه‌ر لایه‌ن خوێندنه‌وه‌ی خۆیان ئاراسته كرد و دوو لایه‌ن مكورِبوون له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵ وتێكۆشانه‌ی كه هه‌رچی زۆرتر حیزبه كوردییه‌كانی رۆژهه‌لاَت له‌یه‌ك نزیكتركاته‌وه ئه‌ویش له‌و پێناوه‌دا كه هه‌ڵوێسته‌كان له‌مه‌رِ هه‌ر جۆره هه‌رِه‌شه و گورِه‌شه‌یه‌ك كه گه‌لی كورد و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بخاته مه‌ترسییه‌وه یه‌ك ده‌ست بێ.
پاشان هه‌ر دوو لایه‌ن كاروباری حیزبی و ئه‌و ئاڵوگۆرِییانه‌ی كه له ناو حیزبه‌كانیاندا له ماوه‌ی رابردوودا رووی داوه لێی دوان و هۆكاره‌كانیان خسته‌به‌ر شرۆڤه و تاوتوێكردنه‌وه.
خاڵی جێ ی سه‌ره‌نجی ئه‌م كۆبوونه‌وه ئه‌وه بوو كه دوو لایه‌ن به راشكاوی له سه‌ر كاری هاوبه‌شی دوو قۆڵی دوان و رێكه‌وتن. هه‌روه‌ها رێكه‌وتن له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی نوێ بۆ كاری هاوبه‌شی دوو لایه‌نه و هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وت و مه‌ترسییانه‌ی زه‌ره‌ر له به‌رژه‌وه‌ندییه گشییه‌كانی گه‌لی كورد ده‌دات. دوو لایه‌ن كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌م دا و له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی دوو لایه‌نه‌یان كۆك بوون.
پاش 5 كاتژمێر گفتوگۆ و ئاڵ و گۆرِی بیرورِا وه‌فدی میوان له لایه‌ن هاورِێیانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانه‌وه به گه‌رمی به‌رِێ كران.
نوشته شده توسط هاوار جوانڕۆیی در
شنبه بیست و پنجم خرداد 1387 و ساعت 9:48
لینک